کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردوەتەوە
کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردوەتەوە و تیایدا پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە موسڵمانانی کوردستان دەکات.
لە پەیامی بەرێز سکرتێری گشتی سازماندا هاتووە: هیوادارم ئەم جێژنە بێتە مایەی تەبایی و یەکیەتی نێو ریزی جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان و هەروەها هەرچی زیاتر گەرم داهاتنی خەباتی خەڵکی ئێران.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی کاک بابەشێخدا هاتووە: لە ئێستادا لە زۆربەی وەڵاتانی جیهان و لەلایەن هۆگرانی ئازادیی و خەباتکارانی دژ بە رژیمی ئاخوندی و مقاومەتی مەشروعی ئێران هەوڵ و کاری جیددی لە ئارادایە بۆ ئەوەی پەروەندەی جینایەتکاران و بەرپرسانی رژیمی ئێران کە لە ساڵی 1367ی کۆچی خۆری بەرپرس و هۆکاری شەهیدکرانی زیاتر لە 30 هەزار زیندانی بێ تاوان، بە ناوەندە جیهانیەکانی پشتیوانی مافی مرۆڤ بناسێدرێنو هەروەها پەروەندەی جینایەتەکانیان بکەوێتە کار. هەر لەو بارەوە سکرتێری گشتی سازمان رایدەگەیەنێ کە سازمانی خەبات پشتیوانی تەواو بۆ ئەو چالاکانە دەردەبڕێ.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات:
هاونیشتمانیانی موسڵمان له کوردستان!
موسڵمانانی به‌رێز!
به‌بۆنه‌ی هاتنی جێژنی قوربان جێژنی فیداو خۆ به‌خشین و خۆ به‌خت کردن له پێناو ده‌ستوری خودا‌و بریاری ئاسمانی، پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به هاونیشتمانیانی موسڵمان کوردستان بەتایبەتی و موسڵمانان له ئێران و جیهان بەگشتی ده‌که‌م.
هومێدوارم ئه‌م جێژنه ببێته هۆی ته‌بایی و یه‌کیەتی نێو ریزی جوڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌روه‌ها هه‌رچی زیاتر گه‌رم داهاتنی خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران دژ به رژیمی سه‌رکوتگه‌ری ئاخوندی له ئێران و ره‌وتی روخانی ئه‌و رژیمه ملهوڕه خێراتر بکات.
له ئێستادا له زۆربه‌ی وولاتانی جیهان و له لایه‌ن هۆگرانی ئازادیی و خه‌باتکارانی دژ به رژیمی ئاخوندی و مقاومه‌تی مه‌شروعی ئێران هه‌وڵ و کاری جیددی له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی جینایه‌تکاران و به‌رپرسانی رژیمی ئێران که له ساڵی 1367 کۆچی خۆریبه‌رپرس و هۆکاری شه‌هید کرانی زیاتر لە 30000 هه‌زار زیندانی بێ تاوان به ناوه‌نده جیهانیه‌کانی پشتیوانی مافی مرۆف بناسێندرێن و هه‌وه‌رها په‌روه‌نده‌ی جینایه‌ته‌کانیان بکه‌وێته کار. ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونانه جێگه‌ی پێ زانینه‌و سازمانی خه‌بات پشتیوانی ته‌واو بۆ ئه‌و چالاکی و تیکۆشانه به که‌ڵکه ده‌رده‌برێ.
به‌و هۆمێده‌ی گه‌لی سته‌ملێکراوی کورد به ویست و مافه‌کانی بگات و رژیمی دژی ئینسانی به خه‌باتی تێکرایی جه‌ماوه‌ریی و تێکۆشانی مقاومه‌تی سه‌رانسه‌ری بروخێ و خه‌ڵکی ئێران به ماف و ویسته‌کانیان بگه‌ن.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخی حوسێنی
8ی خەرمانانی 1396