دو ژن و دو کچی خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە کورەخانەکانی پارێزگای “ئازەربایجان رۆژهەڵات†بە هۆی تەقەینەوەی گاز، بە تووندی بریندار بوون
بە پێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، دو ژن و دو کچی خەڵکی شاری مەهاباد لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە کورەخانەکانی پارێزگای “ئازەربایجان رۆژهەڵات” بە هۆی تەقەینەوەی گاز، بە تووندی بریندار بوون.
ناوی ئەو ژنە بریندارانە بەم شێوەیە: شەهلا محەممەدزادە تەمەن ٣٥ ساڵ، سۆزان عومەری ١٤ ساڵ، سازگار عومەری تەمەن ٩ ساڵ و هەروەها فاتمە ئیبراهیم زادە تەمەن ٥٠ ساڵ.
ئەم چووار کەسە بە مەبەستی چاوەدێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە سینای شاری تەورێز گوازراونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە بارو دۆخی تەندروستی شەهلا و سۆزان نالەبارە و ڕێژەی سوووتانەکەیان سەرووی ٥٠ % ڕاگێنراوە.