بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی کوشتاری ساڵی 67 پەشانگایەک لە ناوچەی دووی پاریس بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو
بەپێی هەواڵەکان، بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی کوشتاری ساڵی 67 پەشانگایەک لە ناوچەی دووی پاریس بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و پارڵەمانتار و و شارەدارە فەرانسەییەکان و چالاکانی سیاسی کرایەوە.
لەو پێشانگایەدا ژمارەیەک لەو کەسایەتیانە وتاریان دا کە لە وتارەکانیاندا وێرای مەحکوم کردنی ئەو کردەوە تازانکارانەیەی رژیمی خومەینی خوازیاری پێکهاتنی کۆمیتەیەکی نێ,نەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بوون بە مەبەستی دادگایی و سزادانی دەسەڵاتدارانی رژیم و ئەنجامدەرانی ئە وجینایەتە. ئەوان وێرای پێزانینیان بۆ خۆراگری زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە گرتووخانەی گەوهەردەشت، پشتیوانیان بۆ دەربرین.
ئەو کەسایەتیانەی لەو پێشانگایەدا قسەیان کرد بریتی بوون لە:
ژاک بوتو شارەجاری ناوچەی 2
ژان فەرانسوا لوگارە شارەداری ناوچەی یەک
دوکتور ئالخو ویدال کوادراس سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ گەران بە دوای دادوەری
سیلوی فاسیە شارەداری پێشووی لوپن
برونو ماسە شارەداری ویلیە ئادام
ژاک فیت شارەداری رەمزی نویل سوراواز
ئوسقۆف ژاک گایو
سیمین نووری
شایانی گوتنە هاوینی ساڵی 1367 رژیمی خومەینی لە کردەوەیەکی تاوانکارانەدا زیاتر لە 30 هەزار بەندکراوی سیاسی کورد و ئێرانی لە گرتووخانەدان لەسێدارەدا، لە یەک ساڵی رابردوودا بە بانگەوازی مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت بزوتنەوەیەک بۆ بە سەزا گەساندنی بریاردەر و ئەنجام دەرانی ئەو تاوانە وەرێخراوە.