عاسیمە جەهانگیر راپۆرتدەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانی دۆخی زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەجە.
عاسیمە جەهانگیر راپۆرتدەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانی دۆخی زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەجە.
ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دۆخی ئەو زیندانیانەی کە لەبەر گواستنەوەیان بۆ بەشی زۆر ئەمنییەتیی گرتووخانەی ڕەجاییشاری کەرەج مانیان لە خواردن گرتووە نیگەرانی دەربریوە.
راپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە: "ڕاپۆرتەکان لەبارەی بارودۆخی خراپی زیندانیانی مانگرتوو و هەروەها بەردەوامیی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ ئەو زیندانیانە بە توندی منی نیگەران کردووە".
عاسمە جەهانگیر باسی لەوەش کردووە: بێبەشکردنی زیندانیان لە پێوەندی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پزیشک پێویستە و پێچەوانەی ئەمەلادان لە یاسا نێودەوڵەتییەکانە".