ریکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا جارێکی دیکە لەبارەی رەوشی تەندروستی زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی نیگەرانی خوێ دەربڕی.
رۆژی شەممە 11ی خەرمانانی 1396 ریکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا جارێکی دیکە لەبارەی رەوشی تەندروستی زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی نیگەرانی خوێ دەربڕی. ئەو بەندکراوە سیاسیە کوردە بە سزای هەتاهەتایی مەحکوم بووەو لە بەندیخانەی شاری خوی راگیراوە.
بە پێی راپۆرتی لێبوردنی نێونەتەوەیی زێنەب جەلالیان تەمنی 35سالەو لە نارەزایتی بە رێصگەنەدان بە چارەسەری پزیشکی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە چارەسەری پزشکی، لە مانگی خاکەلێوەی ڕابردووەوە لە وەرگرتنی هەرجۆرە دەرمانێک خوی دەبوێرێت. ئەو رێکخراوە خوازیاری ئەوەیە کە هەر زوو زینب جەلالیان بۆ چارەسەری پزشکی و عەمەلیاتی چاو لەدەرەوەی زیندان بنێردرێ و دژایەتی چارەسەری ئەو بەندکراوەی بە وێنەی شەکەنجە زانیوە.
پێشتریش رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕوژی هەینی 3ی خەرمانانی 96 بەدەرکردنی بەیاننامەیەک لەپێوەند بە بارودوخی زیندانی سیاسی کورد زینب جەلالیان نیگەرانی خۆی ڕاگەیاندبوو.