دووهەم، روسیا بە پشتیوانی شێعەکانی (ئێران و سوریا ) خۆی دەکاتە دوژمنی وڵاتانی ئێسلامی (سوننی ) و گروپە تێرۆریستەکانی ناوچەکە و لەوە بەدوا لە گەڵ ڕوسیا بە شەڕ دێن و ناوخۆی ڕوسیا بەر هێرش و تەقینەوەی ئەو گروپانە دەکەوێ و قەفقاز و چێچین دیسان دبنەوە ناوچەکانی پڕ لە کێشە بۆ ڕوسیا . و دواتر ئەوەیە کە لە کاتێدا لە لایەن ئوروپا و ئامریکا گەمارۆی ئابۆری خراوەتە سەر ڕوسیا و بۆتە هۆی قوڵبوونەوەی کیشەکانی ئابوریەکانی ناوخۆیی ، خەرج کردنی ملیۆنها دۆلار بۆ ڕاگرتنی ئەسەد بە نرخی ڕووبەڕووبۆنەوە لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئیسرائیل دەتوانێ قەیرانی ئابوری ڕوسیا و ناڕەزایەتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە زیاتر بکات . ڕێی تێ دەچێت وا بیر بکەینەوە کە کێشەی سوریا داوێکە بۆ ئێران و ڕوسیا بەڵام لە ڕاستیدا لە بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا نیە و بێ سەرو بەرەیی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات و هەژمونی دەسەڵاتی ئامریکا و عەرەبە سوننییەکان لە ناوچەکەدا تێکدەدات .ئامریکا دەیهەوێ دوای ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کێشەی سوریاش کۆتایی پێبێنێ . لەو لاشەوە روسیا دەیهەوێت ئەو ستراتیژیەی ئامریکا تێکبدات و بە ڕاگرتنی ئەسەد ئامریکا زیاتر لە کیشەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دا سەرقاڵ بکات و لەو پڕەنسیبە دووری بخاتەوە .
ئامریکا پێش کەم کردنەوەی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبوایە چەند کارێکی بکردایە کە بریتی بوون لە تەیار کردنی ئیسرائیل بە پێشکەوتوو ترین چەک و فڕۆکە و موشەک و زانیاری و ئامرازی بەرگری و پیشەسازی سەربازی و دواییش لابردنی ئەسەد و جێگیرکردنی هێزەکانی سەر بە عەرەبستانە لە سوریا و لوبنان بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئیسرائیل و تەنگ پێهەڵچنین بە حیزبوڵڵا و حەماس و جیهادی ئیسلامی و ئەوجار ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە لە گەڵ ئێران بۆ دوو مەبەستی ئاماژە پێکراوی سەرەوە بە ئامرازی گۆڕانکاری ناوخۆیی لە ئێران . تەیارکردنی ئیسرائیل و نزیک کردنەوەی هاوکاریەکانی ئەمنیەتی و سەربازی لە نێوان تۆرکیا ، عەرەبستان و ئیسرائیل و میسر بۆ ڕوبەڕووبوونەوە بەرامبەر هێزە توندڕەوەکانی ناوچە و بە تایبەت گۆشەنشین کردنی سوپای قودس کە سەرچاوەی چەک و هێز و بودجەی زۆربەی گروپە توندڕەو و تێرۆریستەکانی ناوچەیە دەتوانێ بەرنامەکانی ئامریکا سەرکەتوو بکات .
لەوە دچێت سەختترین بەشی پڕۆسەکەی ئامریکا بابەتی گۆشەنشین کردنی سوپای قودس و بە شەکانی تری سۆپای پاسداران و دەست و پێوەندەکانی رژیم بێت لە ناوچەکەدا . ئەوە چۆن بۆ ئامریکا جێ بە جێ دەبێت ؟ وەڵامەکەی ئەوەیە کە ڕێکەوتنی ئەتۆمی خاوەنی هەندێک بڕیارە کە لایەنی ئێرانی بە نوێنەری زەریف قەبووڵی کردووە و خامنەیش ڕەزامەندی لە سەرداوە و هەندێک لەو بابەت و خاڵانەی کە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی دا بۆ ئامریکا گرینگە بەشی سیاسی (نهێنی) ئەو ڕێکەوتن نامەیە کە خاوەنی لایەنی کاریگەر و درێژ خایەنە بۆ گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناو خۆ و دەرەوەی ڕژێم . ئەی ئەم پرسیارەمان بۆ نەهاتۆتە پێش کە بە چ دڵنیانیەکەوە حەسەنی ڕوحانی باسی لە لا چوونی زۆربەی گەمارۆکان و باش بوونی کێشەکانی ئێران دەکات لە ناوخۆ و دەرەوە دا . مەگەر ئەو نازانێت کە بەشێکی زۆری گەمارۆکانی سەر ئێران لە سەر کارە تێرۆریستیەکانی سوپای پاسداران و باڵی سوپای قودس و پشتگیری لە ڕژێمی ئەسەد و گروپەکانی چەکداری و چەتە و دەست و پێوەندەکانی سوپای پاسدارنە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا ؟ بەڵێ ڕۆحانی و زەریف باش ئەزانن کە چیان واژۆ کردووە . بۆیە خامنەیی و سوپا لەو ڕێکەوتنە زۆر تۆڕە و ناڕازین ، خامنەیی وایدەزانی هەموو وتەکانی جێ بە جێ دەکرێت کە چی فێڵیان لێ کرا . ئەگەر زەریف و ڕۆحانی ئەو ڕێکەوتنەیان بە ئەنجام نەگەیاندایە گەمارۆکان شکستی بە دەوڵەت و بەرژەوەندیەکانیان دەگەیاند و سۆپا و دەستەو بەرەی خامنەیی گسکیان لەو جەماعەتە دەدا و کۆیان دەکردنەوە . ڕاستە خامنەیی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی رەزامەند بوە بەڵام بیری لەو فێڵە نەدەکردەوە کە لە ڕێکەوتنە سیاسیەکە دا لە رژێمەکەی بکرێت . بەشێک لەخاڵەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیە کە لە ڕێگای ڕۆژنامەکانی ئامریکاییەوە ئاشکرا بووە ئەمانەن :
لەو ڕێکەوتننامەیە دا بۆ ماوەی 8 ساڵ رژیم مافی دروستکردن و کڕینی موشەکی باڵستیک (دوورهاوێژی نیە ) تەنانەت موشکی دوورهاوێژی زیاتر لە 300 کیلۆمیتریش
رژیم نابێت چەک و چوڵ و هێز بۆ وڵاتانی دیکە و بە تایبەت ناوچە رەوانە بکات چونکا ئەبێتە هۆی تێکچونی ڕێکەوتننامەکە و (کە ئەم وتە لە زاری یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس باسی لێوە کراوە )
ڕژێم دەبێ گێرە شێوێنی هێزەکانی لە ولاتانی دراوسێ ڕابگرێت و هێزەکانی بباتەوە بۆ ناو ئێران
شێواز و شوێنی خەرج کردن و بە کارهێنانی پارە و دراوی ئازاد کراو دەبێت بە شێوەیەکی شەفاف بۆ ولاتانی 5+1ڕاپۆرت بدرێتەوە .
هەموو دامەزراوە و بارەگا و پادگانە سەربازیەکان و ناوەندەکانی دروستکردنی موشەک و چەک و چۆل کە ڕۆژئاواییەکان شکیان لێی بێت و لە پێشبینی ڕژیم دا نەبێت دەچنە خانەی پشکنین و ناسینەوە .
کاری دوایی ئەمریکا ئەوەیە کە ناوی سۆپای پاسداران بخاتە ناو لیستی گرۆپی تێرۆریستیەوە ( ئێستا سوپای قودس لە ناو ئەو لیستە دا دانراوە ) ئەوە بە مانای ئەوەیە هەموو کۆمپانیا ولایەنەکانی بازرگانی و دەڵاڵی و هێنان و ناردنی کاڵا و پوڵ و دراوی سەر بە سوپا و هەموو ئەندامەکانی دەچنە ناو لێستی رەشی ئامریکا و بەر گەمارۆ دەکەون و ئەندامەکانی ناتوانن بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان بچن تەنانەت کوژرانی حوسێن هەمەدانی جێگری قاسم سولێمانی و ئەندامانی تریان لە سوریا و عێراق ئەتوانین وا مانا بکەینەوە کە ئیسرائیل و ئامریکا شەرمیان نیە لە ڕژێم و جیهانیان کە ئەندامانی گروپە تێرۆریستیەکان لە هەر کوێیەکی جیهان بن لە ناو ببن .
دیارە ئەو جینایەتکارانە تەنها لە ناو ئێراندایە کە گیانی پارێزراو و ئەتوان بە حەزی خۆیان درێژە بە کار و خەونە گڵاوەکانیان بۆ لا ناو بردنی ژیان و سامانی خەڵکانی ئێران بدەن . ئەگەر پارەکانی ئێران (دراوی بلۆکە کراو وهەروەها بە دەست هاتوو لە فرۆشی نەوت ) کە لە ڕێگەی بانک و دامەزراوەکانی چەند وڵاتێک دەگوازرێتەوە بۆ ناو ئێران بدرێتە دەست دەوڵەتی ڕوحانی و شوێن و شێوازی خەرج کردن و بەکار هێنانیشی بە پێی ڕێکەوتن نامەکە دیاری بکرێت و بکرێتە ڕاپۆرتێک بۆ وڵاتانی 5 کۆ 1 و سوپاش لە ناو لیستی تێرۆر دابێت ، کوا دەوڵەتی ڕوحانی دەتوانێ بە ئاشکرا پوڵ بداتە دەست ئەو هێزە تێرۆریستە کە لە ڕاستیشدا نایهەوێ چونکا سوپا وەفای بۆ هیچ باڵێکی ناو رژیم نەبوە و بە پیی عادەت و ئائینی خۆمەینی بەردەوام خەریکی پانکردنەوەی سەری خزمەتکارانیەتی . کشاندنەوەی هێزەکانی رژێم لە سوریا ،عێراق ،لوبنان و یەمەن و دەست هەڵگرتن لە ئاژاوە نانەوەو لە وڵاتانی تری ناوچەکە و باکوری ئافریقا لە لایەن رژیمەوە کاتێک بۆ دەوڵەتی رۆحانی دەچیتە قوناغی جێبەجێکردنەوە کە سوپا بکەوێتە ناو ئەو لیستەوە و هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی ڕەشەمەی ئەمساڵدا بتوانێت لە مەجلسی خوبرەگان و مەجلیسی نوێنەران زۆرترینی کورسیەکان بە دەست بهێنێت و بتوانێت ڕای گشتی ناو ئێران بە هێنانی خەڵک بۆ سەر شەقام و سندوقی دەنگ دان بۆ لای خۆی و بردنەسەرەوەی ئاستی مانۆڕی دەسەڵات لە ناوحکومەت و کۆمەڵگا ڕابکێشێت.
لە خۆوە نیە ئۆباما ڕێکەوتنی ئەتۆمی بە گۆڕینی رەفتاری رژیم ناو دەبات و کارناسانیش بە گوڕینی ڕژیم. بەڵام ئایا لەو حاڵەتەدا سوپا و خامنەیی دادەنیشن کە باڵی هاشمی لە ناویان ببەن یان کودەتایان لێ دەکەن . دیارە رژیم ڕیکەوتننامەی ئەتۆمی واژۆ کردوە و لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتەوکانیش دا بۆتە ڕێکەوتنێکی ڕەسمی جیهانی و هەموو لایەنەکانیش دەبێ پێملی بن و هەر چەشنە گرێ دروست کردنێک یان بە جێ نەهێنانی خاڵ و بڕیارەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیە لە لایەن ڕژیمەوە یەکەم دەبێتە هۆی گەڕانەوەی گەمارۆکان و دووهەم هروژمی نیزامی و بۆمبارانکردنی پێگەکەنی رژیم لە ناو ئێران . بۆیە کودەتای سوپا هەر ئەوەی لێ دەکەوێتەوە کە ژێر پێنانی ڕێکەوتنەکە.
میکانیسمی قۆناغ بە قۆناغی ئەو ڕێکەوتننامەیە بە جۆرێک دارێژراوە کە ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ قایم کردنی پێگەی دەسەڵاتی میانە ڕۆکانی ئێران کە هاشمی و خاتەمی و ڕوحانی و بنەماڵەی خۆمەینی دەگرێتەوە . ئەم باڵە بیرۆکەکانی ڕەفسەنجانی کە پێیوایە دەبێت رژێم لە سیستەمی میلیتاریزەی سوپاوە بۆ سیستەمی ئەمنیەتی بگۆڕدرێت و بواری ئابوری لە شێوازی هاوردەکردن بۆ بەرنامەی وەبەرهێنان هەنگاو بنێت و هەر وەها سیستەمی ویلایەتی موتڵەقە ببێتە شوڕایی و ئێران بچێتە ناو بازنەی سیستەمی ئابۆری ئازادی جیهان و سەرمایەداری جیهانی و ولاتانی ڕوژئاوایی لە ناو ئێراندا سەرمایەگوزاری بکەن تاقیب دەکەن و لە سەر جێبەجێ کردنیدان بۆ درێژ کردنەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی جا بەو شێوازەی باسی لێوە کرا . ئاماناجی دەستەی ڕەفسەنجانی بە ڕوحانی و ریفۆرمخوازان لابردنی کێشەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران و دوور خستنەوەی سێبەری شەڕە لە گەڵ ئامریکا و ئیسرائیل و عەرەبە سوننییەکانە . دیارە ئەگەر ئەو گۆڕانکاریانە ئەنجام نەدەن لە داهاتویەکی نزیکدا ئامریکا وئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان بە هێرشی نیزامی هەڵدەکوتنە سەریان و ئەگەر لەوەش ڕزگاریان بێت ئەوا گەمارۆکان و سیاسەتی ئابوری خامنەیی و سوپا وڵات لەوە وێرانتر دەکات و ئیتر ئەو جار نۆرە دەگاتە خەلک کە لە ناویان ببەن . ئەحمەدی موقەدەم سەرکردەی نیروی جینایەتکاری ئینتیزامی ماوەیەک لەوە پێش وتبووی کە ئەگەر کێشەی هەژاری خەڵک چارەسەر نەکرێت ئێتر وانابێت کە خەڵک وەک ساڵی 88 بە ڕێپێوانی بێدەنگ بێن و ئێوارە بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە بەڵکو خەڵکی هەژار ئەگەر بێت بە چەقۆی تیژ دێت و تا نانی نەستێنێ ناگەڕێتەوە . باسەکە ئەوەیە . هەر دوو باڵەکەی ناو خۆی ڕژیم چاک ئەزانن بارودۆخەکە بەرەو ئەو ئاستە دەڕوات کە ئەحمەدی موقەدم گوتویەتی و دەیانهەوێ پێش ئەوەی خەڵک بەچوقۆ ئاخۆند و پاسدار لە وڵات وەدەر نێن تەدبیڕیکی بۆ بکەن . هاشمی و ڕۆحانی دەیانهەوێت بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و سەرمایەدانان لە بەشی ئابوری لە لایەن ڕۆژئاواییەکان باری بەرەو هەڵدێری ڕژیم ڕاست بکەنەوە و سوپا و خامنەیی و دواکەوتوانیشی دەیانهەوەی ڕوسیا ببێتە ڕزگارکەریان و بە هۆی شەڕی پێشوەخت و سیاستی گێژەنی دەرەکی کاتی دەست پێکردنی شۆڕشی جەماوەری خەڵکی ئێران دوورتر و دوورتر بخەنەوە .
سوپا باش ئەزانێت لە ڕێکەوتنی ئەتۆمیدا چێان بۆ دوریون و چی لە چارەنووسیاندایە و ئەگەر زوو نەجوڵێنەوە سەروەت و سامانی خەڵک و خاکی ئێرانیەکانیان لە کیس دەچێ و دەچێتەوە گیرفانی هاشمی و دەستەو تاقمەکەی . بۆیە زۆر حەز ئەکەن ئەو ڕێکەوتننامەیە تێک بچێت و نە چێتە بواری جێبەجێ کردنەوە . سوپا و خامنەیی بۆیان دەرکەوتووە ئامریکا ( دەقی ڕێکەوتننامەکە ئامریکا دایڕشتووە ) فێڵی لێ کردوون و شتی زۆر لە پشت ئەو ڕێکەوتننامەوە هەیە کە بە واژۆی ئێران و ڕوسیاش گەیشتووە و بۆتە یاسایەکی جیهانی . ئێستا زۆر ترساون و پەلەقاژە دەکەن کە خۆ لە بڕیارەکانی بدزنەوە و جێ بە جێی نەکەن .
ئەگەر جێ بەجێی نەکەن و لە ژێری بدەن و هاوکاری ئاژانس و ڕۆژئاوا نەکەن ئەوا گەمارۆکان لە گەڵ سێبەری شەڕ دەگەڕێتەوە سەر جێی خۆی. ئەی چار چێە ؟ سوپا ئەیهەوێت باری نائاسیی ڕابگەینێت و بەو هۆیەوە ڕێ لە پشکێنەرانی دامەزراوەی وزەی ئەتۆم بگرێت و بڕیارەکان جێ بە جێ نەکات چونکا ئێتر کاتی ئەوە هاتوە ئێران دەستبکاتە بەجێهێنانی ڕێکەوتننامەکە بە شێوەی قوناغ بە قوناغ . یەکێک لەو کارانەی سوپا لە بەرنامەی دایە بۆ ڕاگەیەندنی باری نائاسایی ، بردنی وڵاتە بۆ فەزای داخراوتر و میلیتاریزەکردنی وڵات لە ڕێی ڕاگەیاندنی شەڕ بە وڵاتانی ناوچە وەک عەرەبستان و داوەت کردن لە ڕوسیا بۆ شەڕی سوریا بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەسەد و دوور خستنەوە قوناغەکانی جێ بەجی کردنی ڕێکەوتننامەکە هەر وەک چۆن 11 ساڵ وتوووێژەکانی لە سەر بابەتی ناوکی درێژە پێدا بۆ کڕینی کات و درێژ کردنەوەی ماوەی مانەوە و درێژەدانی حکومەت و دەسەڵاتە نەگریسەکەیان .
بەڵام کێشەکە بۆ ئەوان لەوەدایە کە ئەو ڕێکەوتننامەیە بۆ هەر قۆناغێک ماوەیەکی دیاری کردووە و مکانیسمی بەڕێوەبردنەکەی کاری عەمەلی و پڕاکتیکی رژیمە نەک ڕۆژئاوا . گروپی 5+1 تەنها جار بە جار گەمارۆکان ڕادەگرن (تەواو لایان نابەن ) و لە درێژماوەدا کەم کەم دراوەکانیان بۆ دەگەڕێننەوە . دڕیژە کێشانی کاتی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ڕێکەوتننامەکە لە لایەن ڕژیمەوە دوا ماوەیەک رژیم دەگەڕێنێتەوە سەر جێی جاران .
سوپا قاسمی سولەیمانی نارد بۆ ڕوسیا بۆ ئەوەی پشتیوانی ڕاستەو خۆی سەربازی بۆ ئەسەد بە دەست بهێنێت بەڵام پەیامەکەی سوپا لە چونە ناو گێژەنی زیاتری شەڕ لە ناوچەکە دا و ئێئتلافی سەر بە ڕوسیا یەکەم بۆ ئامریکایە کە لە ڕێکەوتننامەکە سوپای بە هیچ نەزانیوە و ساڵانێک دانیشتن و گفتووگۆی دەستەی ئەحمەدی نژاد و لاریجانی و جەلیلی لە گەڵ وڵاتانی 5+1 هیچی لێ نەکەوتەوە و ڕای ئامریکا بۆ دەسەڵاتی نیزامی و پشتیوانەکەی کە ڕوسیایە ڕاکێش دەکات کە ڕۆژئاواییەکان تێبگەن کە ئەوە ئێمەین کە لە ئێران دەسەڵاتمان بەدەستە و ئەگەر بمانهەوێت ناهێڵێن رێکەوتننامەکە جێ بە جێ بکرێت و ئەبێت لە گەڵ خۆمان رێبکەون و پارەکان بدەنە دەست خۆمان ، و دواتر پەیامێک دەدات بە ڕۆحانی و هاشمی کە ئەبێت واز لە خەیاڵی گرتنە دەستی ناوەندەکانی دەسەڵات لە ناو حکومەتەکەیان بهێنن .
بەڵێ ئامریکا بە پشتیوانی ئورۆپا و کەنەدا و ئوستۆرالیا و ... ئەیهەوێت باری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین هێور وەکات بۆ ئەوەی وزە و کانزاکانی پێویست بگاتە بازاڕەکان و کێشەکانی ئامریکا لەم ناوچەیە دا کەم ببنەوە . چونکا باری ئاسایی و ئابوری باش و هێمنی و دورکەوتنەوە لە کێشە دەرەکیەکان لە ناوچەکەدا بۆ ئێران دەبێتە مەرگی سوپا . لە فەقیری خەڵک و میلیتاریزە بوونی وڵات و بەردەوامی کێشەی درەکی ، سوپا و ئاخۆند درێژە بە حاکمیەتی خۆیان دەدەن . لە کاتی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەکە و هاتنی پشکێنەران و دماودەمی هەڵبژاردنەکانی خۆبرەگان و مەجلیس دا لە مانگی ڕەشەمە دەستەی خامنەیی و سوپا دەسەڵاتی خۆیان دەنوێنن و هەر هەنگاوێکیان بۆ لاواز کردنی دەستەی رۆحانی و هاشمی پلەیەک لە ڕێکەوتنەکە دوریان دەخاتەوە بۆیە ئامریکا و ئورۆپا بەشێکی زۆر لە یاساکانی هەڵپساردنی گەمارۆکان و ئازاد کردنی دراوەکانی رژیم لە بانکەکانی جیهان بۆ کاتی دوای هەڵبژاردنەکان و شێواز و چەند و چۆنی دەسەڵاتی دەوڵەتی ڕۆحانی دوائەخەن . ڕۆحانی و تاقمی هاشمی بۆیان ڕونە کە شکستیان لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ئەمساڵ بە مانای دەسەڵاتی زیاتری سوپا و خامنەییە لە تێکدانی ڕێکەوتننامەکە و بەرەو هەڵدێر بردنی ئەو باندە ، بۆیە هەموو هێزیان لەم هەڵبژاردنەدا بە کار دێنن بۆ ئەوەی لە سەر دەسەڵات بمێننەوە و شکستی تاقمی ڕۆحانی ئەبێتە هۆی زیاتر بوونی بێ متمانەی ڕۆژئاوا بەو دەستەیە و پەشیمان بوونەوەیان لە دانانی سەرمایە و یارمەتی ئابۆری رژیم .
کوتایی