دوکوڵبەری دیکەی کورد لە بانە بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم گیانیان لە دەس دا و کە ئەمە ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکەی لێ کەوتەوە.
دوکوڵبەری دیکەی کورد لە بانە بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم گیانیان لە دەس دا و کە ئەمە ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکەی لێ کەوتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی گەێشتوو سەرلە بەیانی ئەمرو دوشەممە 13ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی دو کوڵبەری کورد لە سنوری بانە بوونە ئامانجی تەقەو دەسرێژی هێزە ئسەرکوتگەرەکانی رژیمی تیرۆریستپەروەری ئێران .
ناوی ئەو دوو کۆڵەبەرە بریتیە لە حیدر فەرەجی تەمن 21 سالەو خەڵکی گوندی شەشە هەروها مامە قادر تەمن 45ساڵان خەڵکی گوندی وزملە ڕاگەیەندراوە .
بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بنەماڵەی کوڵبەرانی گیان بەخت کردو فەرمانداری شاری بانە بە تاوانباری سەرەکی و هۆکاری ڕوداو گەلی لەو چەشنە دەزانن و دەڵێن : تەقەو دەسرێژی بەرەو ڕووی کوڵبەران بەفەرمانی ڕاستەوخوێ فەرماندار بووە .
گیان لە دەس دانی ئەو دوکوڵبەرە کوردە کاردانەوە و نارەزایەتی توندی هاووڵاتیانی بانەی لێکەوتەوە، بەپێی دوا زانیاریەکان خەڵک پەلاماری فەرمانداری رژیم لەو شارەیان داوەو دەرگای فەرمانداریان شکاندووەو فەرمانداری رژیم بە ناچار لە دەرگای پشتەوەدا هەڵاتووە، خانەوادەی قوربانیان خوزیاری ئەوەن کە فەرماندەر و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە توندی سزا بدرێن.