وتەبێژی شۆڕای نیگابانی ڕژیمی دواکەوتووی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ مێدیاکانی ڕژیم
رۆژی 12ی خەرمانانی 1396، وتەبێژی شۆڕای نیگابانی ڕژیمی دواکەوتووی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ مێدیاکانی ڕژیم ، بەرگری لە ڕوانگەی دواکەوتووانەی ئاخوندەکان لەبارەی بە ژنان کرد و وتی : ئەمە بۆچونێکی شەرعیەو ژن ناتوانێ بەمانا شەرعیەکەی وەڵاتی هەبێت کە هەندێک دەڵێن، سەرۆک کۆمار و وەزارەت چون بەشێکە لەو وەڵات کە واتە ژن ناتوانێ ببێتە سەرۆک کۆمار و وەزیر .
ئەو بۆچوونە فیقهیە بۆچوونێکی نوێ نییە کە ئەمڕۆ هاتبێتە بەر باس بەڵکوو بۆچوونێکە کە سەدان ساڵە لە توێژینەوەکانی شەرعیەکاندا باسی زۆری لەسەر کراوە هەر وەک ئەو باسەی لەسەر دادوەر بوونی ژنان (قازی) لە ئارادایە.
ئەو ڕاو بۆچوونە دژکردەوەیەکە بە شەپۆلی نارەزایەتییەکان تەنانەت لە نێ خۆی ڕژیمی ئاخوندی سەبارەت بە ڕێگری کردنی ژنان لە دەوڵەتی ڕۆحانی و پۆستی وەزارەتکان هاتۆتە ئاراوە.