ئەمرۆ سێ شەممە 14ی خەرمانانی 1396، خەڵکی قارەمانی شاری بانە بە ناڕەزایەتی لەمەر کوشتنی دوو کۆڵبەری ئەو شارە لەلایەن
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمرۆ سێ شەممە 14ی خەرمانانی 1396، خەڵکی قارەمانی شاری بانە بە ناڕەزایەتی لەمەر کوشتنی دوو کۆڵبەری ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم، بە دەم بانگەوازی چالاکانی مەدەنی و سیاسی ئەو شارەوە چوون و مانگرتنی گشتی لەو شارە بەرێوەچوو.
بەپێی راپۆرتەکان هەتا سەعات 13:00 بەگشتی دووکان و بازاری شار داخراوە و دوکاندار و بازاری لەبەردەم فەرمانداری رژیم لەو شارە ناڕەزایەتیان بەرێوەبردووە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیم بەجێی جێبەجێ کردنی داوای خەڵکی بانە بۆ بە سزاگەیاندنی فەرماندر و بکەرانی ئەو تاوانەی دوێنێ، هێزێکی زۆریان بۆ سەرکوتی نارەزایەتی جەماوەر هێناوەتە سەر شەقامەکان و لە هەندێ شوێندا خەڵکی قارەمانی شاری بانە بەرەوروویان بوونەتەوەو تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چەند لاوێکی خۆراگر و چاونەترسی شاری بانە بریندار بوون. زانیاری ئەوە گەیشتووە کە لە تێکهەڵچوونەکانی ئەو شارە دوو کەس لە هێزەکانی رژیم بریندار کرابوون.