بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بە خراپی رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕژیمی دەسەڵاتدار تاوانبار کراوە کە زۆربەی خاڵەکانی مافی منداڵان لەکۆمەڵگای
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بە خراپی رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕژیمی دەسەڵاتدار تاوانبار کراوە کە زۆربەی خاڵەکانی مافی منداڵان لەکۆمەڵگای ئێران شکستی خواردووە. ئەو بەشەی ڕاپۆرتەکەی، وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ئاماژەی بە بازرگانی و فرۆشتنی منداڵان کردووە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕژیمی ئێران بە ئامانجی ئاژاوە گێڕی و ئاڵۆزی لە وڵاتانی بیانی دەستێوەردان دەکا و ڕۆڵی تێکدەرانەی لەو وڵاتانە دا هەیە.
تەلەفزیۆنی ئەلعربیە 13ی خەرمانانی 96 :
ڕژیمی ئێران بە سەرەتای لیستی وڵات گەلێک گەیشتووە کە مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی منداڵان تیایاندا پێشێل دەکرێت. بەرچاوترین خاڵی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بازرگانی و فڕۆشتنی ئینسانەکانە لە ئێران.
بە پێی ڕابۆرتێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بڵاوی کردۆتەوە، شەقامەکانی تاران شایەدی فرۆشتنی مناڵەکانن بە پارەیەکی زۆر کەم و زۆر جار بە 30 دۆلاری ئامریکایی کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە. دەوڵەتی ئێران لەبەرامبەر ئەو دیاردەیە بێ تواناو لاوازە، بە جۆرێ کە 600 جار فرۆشتنی مناڵان لە تاران تۆمار کراوە. ئەو بابەتە لە لایەن جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕژیمیش دیانی پێدانراوە.
لە هەندێ حاڵەتدا ڕێکەوتن کراوە کە مناڵ پێش لە دایک بوون بفرۆشرێ. هۆکاری پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە، گشتگیربوونی دیاردەی مەوادی موخەدیرە لە کۆمەڵگای ئێران. دایکوبابی مناڵەکان گیرۆدە مادە هۆشبەرەکان دەبن و فەقیری لەوڵاتێ کە حکومەتەکەی داهاتەی خەڵک لە ڕێگای ئاژاوە ودەستێوەردان لە کار و باری سیاسی وڵاتانی تر بە فیڕۆدەدات لە هۆکارگەلی دیکەی پەرەسەندن و گەشەی ئەم دیاردەیە لە ئەژمار دێت.
لە خاڵەکانی تری پێشێل کردنی مافی مناڵانی ئێرانی دیانپێدانانی هەواڵدەری ڕژیمە. بە پێی ئەو دیانپێدانانە لانی کەم دو ملیۆن مناڵ لە بازارەکان بۆ کار بەکار دەهێنرێن. تەمەنی ئەو مناڵانە لە هەشت ساڵ بۆ پازدە ساڵ بەرئاورد کراوە. لە حاڵەتێکدا کە ئەو مناڵانە توانایی کاریان نەبێت ئەندامەکانی لەشیان لە بازاری ڕەش دەفڕۆشرێت.