داوا له خه‌ڵکی تێکرای شاره‌کانی کوردستان ده‌که‌م به هاواکاری و هانای خه‌ڵکی بوێری شاری بانه‌وه بچن
پەیامی کاک بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵکی کوردستان
هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ری کوردستان!
هۆگرانی ئازادی!
له ئیستادا خه‌ڵکی شاری بانه بەرەورووی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژیمی ئاخوندی وێستاونه‌وه‌و به پێ هه‌واڵی گه‌یشتوو زیاتر له 3 که‌س له هاونیشتمان بریندار بوون و بەرەورووبوونەوە له چه‌ندین خیابان و شه‌قامی شاری بانه به‌رده‌وامه.
داوا له خه‌ڵکی تێکرای شاره‌کانی کوردستان ده‌که‌م به هاواکاری و هانای خه‌ڵکی بوێری شاری بانه‌وه بچن و له روبه‌روبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان پشتیوانیان بن.
به پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی گه‌یشتوون له چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌شت، پیرانشار، مه‌ریوان و سه‌قز پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵکی بانه ده‌ربریوه‌و تا دێت پشتیوانی خه‌ڵکی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان له قاره‌مانی و خۆراگری هاونیشتمانیان له شاری بانه زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنی.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران له گه‌ل ناردنی درود بۆ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری بانه، خراگریان له به‌رانبه‌ر سته‌م و بێدادی حکومه‌تی دژی ئینسانی ئاخوندی به سه‌ره‌تایه‌کی گرینگ له خه‌بات و کۆلنه‌دانی گه‌لی کورد له شۆرشی مافخوازانه‌و ره‌وا ده‌زانێ.
ئه‌و خۆراگریه قاره‌مانانه‌یه له شاری بانه‌و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان نیشانی‌دا که گه‌لی ئازادیخوازی کورد له کوردستانی ئیران سووره له سه‌ر روبه‌روبوونه‌وه‌ی سته‌م و بێدادی حکومه‌تی ئاخوندی و تا گه‌یشتن به ئازادی و روخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته سته‌مگه‌ره له خه‌بات و کۆڵنه‌دان ده‌ست هه‌ڵناگرێ.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران
سکرتیری گشتی
بابه‌شیخ حسینی
5 .9 .2017