پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی و راپەرینی خەڵکی بانە دەکەن

خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی و راپەرینی خەڵکی بانە دەکەن

هەر زوو لە شارەکانی دیکەوە خەڵک پشتیوانی خۆیان بۆ بانە راگەیاند، بە پێی هەواڵ لە شاری سەقز و لە مەیدانی هەڵۆ خەڵکی ئەو شارە کۆبوونەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ بانە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە دوای خرۆشانی خەڵکی قارەمانی بانە دژ بە دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیم، هەر زوو لە شارەکانی دیکەوە خەڵک پشتیوانی خۆیان بۆ بانە راگەیاند، بە پێی هەواڵ لە شاری سەقز و لە مەیدانی هەڵۆ خەڵکی ئەو شارە کۆبوونەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ بانە راگەیاند و دژ بە هێزەکانی رژیم دروشمیان بەرز کردەوە. 

هەر لەو چوارچێوەدا چالاکان و خەڵکی شاری مەریوان دەستیان بە رێپێوان کرد و دەنگی خۆیان خەستە پاڵ دەنگی خەڵکی شاری بانە و داوای بە سزاگەیاندنی بکوژانی کۆڵبەران لە کوردستان بوون.

هەروەها لە بڵاوکراوەیەکدا ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی شاری سەردەشت کردەوەی هێزەکانی رژیم لە کوردستانیان مەحکوم کرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ جەماوەری راپەریوی شاری بانە و راگەیاند کە بانە بە تەنیا نیە.

شایانی باسە ئەمرۆ سێ شەممە جەماوەری قارەمان و چاونەترسی شاری بانە دژ بە هێزەکانی رژیم لەو شارە راپەرین و ئیدارەی فەرمانداریان بە بەکرێگیراوانی رژیم چۆڵ کرد و ئاگریان لە بەشێک لە بینای فەرمانداری رژیم بەردا. لە ئەنجامی هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بۆ سەر خەڵکی نارازی بانە، زیاتر لە 10 کەس لە نارازیان بە تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار بوون و لە بەرامبەردا چەندین کەس لە هێزەکانی رژیم لەلایەن جەماوەری بێزار لە ستەمی بانەوە بریندار کراون.

رۆژی دووشەممە هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵەبری زەحمەتکێش کرد کە لە ئاکامدا دوو لەو کۆڵبەرانە بوونە قوربانی و گیانیان دا.

جەماوەری بانە بریاریان داوە هەنتا هاتنەدیی داواکانیان بۆ بە سزاگەیاندنی بکوژانی کۆڵبەران و دەست لە کارکێشانەوەی فەرمانداری رژیم لەو شارە بەردەوام بن لە نارەزایەتیەکانیان.

لە دوای ئەوەی هێزەکانی رژیم لە شاری بانە توانای خۆراگرتنیان لەبەردەم جەماوەردا نەما، رژیم لە شارەکانی دیکەوە هێزی پۆشتەی رەوانەی بانە کرد.

لە دوای ئەوەی هێزەکانی رژیم پەلاماری نارازیانیان دا و چەندین کەس بریندار بوون، کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات داوای لە خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان کرد کە پشتیوانی لە خەڵکی شاری بانە بکەن.

بەشێک لە بەشداربووانی ئەو نارەزایەتیەی ئەمرۆی شاری بانە ئیشارە بەوە دەکەن کە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم ژمارەیەک لە لاوانی ئەو شارەیان دەست بەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەوە.











 


7 ساڵ و 2 مانگ و 16 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی و راپەرینی خەڵکی بانە دەکەن

خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان پشتیوانی لە نارەزایەتی و راپەرینی خەڵکی بانە دەکەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران