عاسیمە جەهانگیر، راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دۆخی مافی مروڤ ئێران لە دوایین راپۆرتی خۆی دا خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەبارەی
عاسیمە جەهانگیر، راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دۆخی مافی مروڤ ئێران لە دوایین راپۆرتی خۆی دا خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەبارەی کۆشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 1367 بوو.
ناوبراو لەم راپورتە، کە لە مانگی گەلاوێژدا کۆکراوەتەوەو بۆ سکرتێری گشتی رێکخراوەی نەتەوەکانی ناردووە، لەبارەی کوشتاری سی هەزار بەندکراوی سیاسی و تێکدانی گۆری بەکۆمەڵی ئێعدام کراوەکان لە ئەهوازە تایبەت بوو.
لەم ڕاپۆرتە عاسیمە جەهانگیر بە مافی بنەمالەی ئێعدامکراوەکانی زانی کە زانیاری وردیان لەبارەی ئەوەوە هەبێ کە چی بەسەر خوشەویستەکانیان گوزەراوە بەبێ خۆف و ترس لە روبەروبونەوەی رژیمی ئاخوندی تاکیدی کردوە.
بەشێکی تر لە راپۆڕتی راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دۆخی مافی مروڤ ئێران ئیشارەی بە هەوڵی رژیم بۆ تێکدانی گۆری بەکۆمەڵی ئێعدامکراوەکانی سالی ٦٧لە ئەهواز کردووە کە کردویانە بە شوێنی زبڵ، لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە بەرپرسانی رژیم دەیانەوێ ئاساری سیمانی گۆرە بەکۆمەڵەکان لەناوبەرن و ئەو شوێنە بگۆرن بۆ سەوزایی.