رەشبگیری شاری بانە بەردەوامە و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بەرپرسانی سێ کاناڵی تەلەگرامیان دەستبەسەر کردووە.
رەشبگیری شاری بانە بەردەوامە و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بەرپرسانی سێ کاناڵی تەلەگرامیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی 1396هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لەدرێژەی رەشبگیریەکانی شاری بانە ٣ هاووڵاتیی دیکەیان دەستبەسەر کرد کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام چالاکییان هەبووە.
ناوی ئەو ئەو سێ کەسە بەو شێوە راگەیەندراوە:
ـ ئارمان فەرەج پوور بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامیی ”بانە ڕووداو“
ـ شوجاع حوسێن زادە بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامیی ”بانە نیوز“
ـ ئارام خاکی بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامی ”بانە هەواڵ“
ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ بەشداری ل خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە کوژرانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.