ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە رایانگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی شاری بانە و دژ بە کوشتنی کۆڵبەران بۆ سێ رۆژ مانیان لە خواردن گرتووە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە رایانگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی شاری بانە و دژ بە کوشتنی کۆڵبەران بۆ سێ رۆژ مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەم چالاکانە بریتین لە : حەسەن ئەمینی، محەمەد سدیق کەبوودوەند، سیمین چایچی، ئیسماعیل موفتی زاده، هادی ئەدەب، حیسامەدین ئەمین، ئیجلال قەوامی، شیلان گیلانی، مەحموود مەحموودی و مەسعوود کوردپوور.
شایانی بیرهێنانەوەیە رۆژی سێشەممە ١٤ خەرمانانی 1396، خەڵکی شاری بانە بە ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران لە بەردەم فەرمانداری شاری بانە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست و دوای دەستێوەردانی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم، جەماوەری شاری بانه بەرەرووی هێزەکانی رژیم بووەوە.