یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵبژاردنی بەرپرسی یەکەمی سازمانی موجاهیدین

هەڵبژاردنی بەرپرسی یەکەمی سازمانی موجاهیدین

سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە دەستپێکی 53ەمین ساڵی دامەزرانی دا، لە کۆبوونەوەی بەرینی (کۆنگرە) خۆیدا خانم زەهرا مەریخی وەک بەرپرسی یەکەم (مسئول اول) بۆ ماوە

 بەپێی هەواڵ، سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە دەستپێکی 53ەمین ساڵی دامەزرانی دا، لە کۆبوونەوەی بەرینی (کۆنگرە) خۆیدا خانم زەهرا مەریخی وەک بەرپرسی یەکەم (مسئول اول) بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژارد.

ماڵپەری فەرمی سازمانی موجاهیدین رایگەیاند ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات لە تیرانا، بێرلین، پاریس، زوریخ، ستۆکۆڵن و لەندەن بەرێوەچووە. کە تیایدا بە زۆرینەی دەنگ و لە دوای سێ مەرحەلەی دەنگدان زەهرا مەریخی وەک بەرپرسی یەکەمی ئەو سازمانە هەڵبژێردراوە.

زەهرا مەریخی لەدایکبووی 1338ی قاییمشار لە باکووری ئێرانە، لە مێرمنداڵیەوە لەگەڵ موجاهیدین ئاشنا دەبێ و لە 18 ساڵی دا پەیوەستی ئەنجومەنی لایەنگرانی موجاهیدین لە شارەکەی دەبێ و لە شارەکانی بابول و ئامول چالاکی دەکات. ناوبراو چەند جار لەلایەن ساواکەوە بانگ دەکرێ و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێ.

لەگەڵ دەسپێکی خەباتی سەرانسەری موجاهیدین دژ بە رژیمی خومەینی دەچێتە تاران و بەرپرسایەتی گرینگ وەردەگرێ. لە ساڵی 1363 خۆی دەگەیەنێتە بنکەکانی موجاهیدین لە ناوچە سنووریەکانی ئێران و عێراق و دوایی دەنێردرێتە پاریس. ساڵی 1364 ئەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی موجاهیدین و لە دوای دامەزرانی ئەرتەشی ئازادیبەخشی نەتەوەیی ئێران دەگەرێتەوە بۆ بنکەی قەرارگای ئەشرەف.

ناوبراو بۆ ماوەیەک بەرپرسی تەشکیلاتی موجاهیدین لە وەلاتانی سکاندیناوی و ئاڵمان بووە. ناوبراو لە رەزبەری 1370 وەک ئەندامی هەیئەتی بەرێوەبەری موجاهیدین، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی ئەو سازمانە بووە ساڵی 1371 بووە بە ئەندامی شۆرای ملی مقاومەت و ساڵی 1372 دەبێتە بەرپرسی کومسیۆنی راگەیاندنی شۆرا.

زەهرا مەریخی لە ساڵی 1382 تا ئێستا بەرپرسی رێکخستنی دەفتەرەکانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەت  و هاوکاتیش لە هاوتایانی بەرپرسی یەکەمی موجاهیدین و لە ساڵی 1393وە جێگری بەرپرسی شۆرای ناوەندی سازمانی موجاهیدین بووە.

بەپێی پەیرەوی نێوخۆیی سازمانی موجاهیدین بەرپرسی یەکەم دوو دەورەی دوو ساڵە لەو ئەرکەدا بمێنێتەوە.

 


7 ساڵ و 2 مانگ و 16 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵبژاردنی بەرپرسی یەکەمی سازمانی موجاهیدین

هەڵبژاردنی بەرپرسی یەکەمی سازمانی موجاهیدین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران