مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژی رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان کۆبوویه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌رب
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژی رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان کۆبوویه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کرده‌وه و راشیگه‌یاند، ده‌ستووری عێراق هیچ ئیعتبارێکی نه‌ماوه.
بارزانی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گوتی: ئه‌نجامدانی راپرسی دژی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نییه و مافی چاره‌نووس مافێکیی ئاسایی و یاساییه به گوێره‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌کان و هیچ کارێکمان نه‌کردووه له دژی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بێت.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ئێستا نیگه‌رانن له ریفراندۆم، ده‌بوایه، زۆر پێشتر بێنه ده‌نگ و قسه بکه‌ن. ریفراندۆم نه کارتی فشاره و نه موزایه‌ده‌یه.
روونیشیکرده‌وه، چوونه‌وه‌ی کورد بۆ به‌غدا به دڵ‌پاکی هه‌ڵه بووه و گوتی: لێره‌دا دانی پێداده‌نێم هه‌ر 2003 چووینه‌وه به‌غدا به‌و دڵپاکییه هه‌ڵه بووین.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل کراون و به بیریشم نایه‌ت هیچ رێککه‌وتنێکمان جێبه‌جێ کرابێت. بۆ نموونه رێککه‌وتین له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز، نه‌یان کرد، رێککه‌وتین له‌سه‌ر بودجه و پڕچه‌ککردنی پێشمه‌رگه، ئه‌وان نه‌یانهێشت یه‌ک فیشه‌کیش بۆ پێشمه‌رگه بێت. ئێستاش له شه‌ڕی مووسڵ رێککه‌وتنی زۆرمان کردن و تا ئێستا باسمان نه‌کردووه، به‌شێک له حه‌شدییه‌کان گوێ به قسه‌ی که‌س ناده‌ن و پێشێلکاری زۆر زۆر گه‌وره‌یان کردووه.
سه‌رۆکی هەرێم گوتیشی: ئێستا عێراق نه کۆمارییه و نه په‌رله‌مانییه و نه دیموکراتییه و بووه‌ته حکومه‌تێکی تائیفی مه‌زهه‌بی.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسی عێراق به زۆرینه بێت، کورد له هه‌موو شتێکدا دۆڕاوه چونکه هه‌میشه کورد که‌مینه ده‌بێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا.
بارزانی ئاشکراشیکرد، له‌م ماوه‌یه‌دا فشارێکی زۆر هه‌بوو بۆ دواخستنی ریفراندۆم چ له لایه‌ن هاوپه‌یمان و وڵاتان و که‌سانی دۆسته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هیچ جێگره‌وه‌یه‌کیان بۆ ریفراندۆم نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی سێپتێمبه‌ر ریفراندۆم بکه‌ین.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد، ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و ئازادی و به سیستمی کۆماری دیموکراتی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بیر له توندوتیژی ناکه‌ینه‌وه و به خۆشی و به گفتوگۆ ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین. ده‌ستووری عێراق هیچ ئیعتبارێکی نه‌ماوه چونکه پێشێلکرا و که‌سیش له‌سه‌ری نه‌هاته ده‌نگ.