لە شاری بانە بە هۆی تەقە و دەسڕێژی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بریندار بوون و بۆ بیمارستان راگواسترابوون،لە لایەن هێزە جەلادەکانی بەناو ئینتزامییە بۆ شوێنێکی
بەپێی هەواڵی گەییشتوو ئەوهاووڵاتیانەی ڕۆژی سێشەممە 14ی خەرمانانی 1396، لە شاری بانە بە هۆی تەقە و دەسڕێژی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بریندار بوون و بۆ بیمارستان راگواسترابوون،لە لایەن هێزە جەلادەکانی بەناو ئینتزامییە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون و تا ئەم دەقەیە هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەو بریندارانە لە بەر دەست دانییە.
ژماری بریندارەکان بە هۆی تەقەی هێزەکان بە 25 خەمڵێندراوە.
دۆخی شاری بانە بە ئەمنیەتی کراوە. هێزە ئەمنیەتی و سەرکوتکەرەکانی رژیم رێگەی هیچ کەس نادەن بۆ ناو بانە. رێگەی بانە مەریوانیش لەلایەن ئەو هێزانەوە داخراوە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێشەمە 14ی خەرمانان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بێجگە لە چەک و چۆڵی نیزامی ، چەکی راو و گولەی ساچمەییان دژ بە خەڵکی راپەریوی شاری بانە بە کارهێناوە کە بووە هۆکاری برینداری بوونی ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی نارازی.