ولادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری روسیا خەریکی فشارهێنانە بۆ کوڕەی باکورە.
ناوبراو وریایی دا لەوەی ئەوە شەرە قسەی نێوان واشنیتۆن و پیونگ یانگ بۆتە هۆی ئەوەی ئامریکا و کورەی باکور لە لە شەر نزیک بنەوە. پوتین لە رۆژنامەی روسی ئافد وتی : هەڵسوکەوتی هاندەرانە، فشار، شەرخوازی، قسەی هێرشبەرانە بەرەو رێگەیەکی نادیاریان دەبات.
نوێنەرێکی کۆنگرە لە ئیالەتی ئیلینوی ئادام کینزینگر ئەندامی کومیتەی دەرەوی کۆنگرە دەڵێ: ئەبێ وتەکانی پوتین بە جدی بگرین. پۆتین ئەیهەوێ بڵێت ئەمریکا یا دۆناڵد ترامپ تاوانبارە. بەڵام بە رای من تاقە ولاتی کە تاوانبارە کورەی باکورە. ئەم ولاتە سەرەرای هەمو رێکەوتنانەکانی لە گەڵ ئەمریکا لە کاتێک کە بریاری دابوو بە دوای بەرهەم هێنانی چەکی ناوکەیی نەبێ، بەلام دروستی دەکات .
کورەی باکور موشەکی بە ئاسمانی ژاپۆن کە یەکێ لە هاوپەیمانەکانی ئێمەیە ناردوە، تێکدانی دۆخەکە خەتای کورەی باکورە. چین، کورەی باکور و روسیا هەموکات داوایان لە ئێمە کردوە مانۆری هاوبەش لە گەل کورەی باشور راگرین. ئەوان ئەیانهەوێت وا نیشان بەن کە ئەم مانۆرانە راوەستێ کورەی باکور لە پەرەپێدانی چەکی ناوکەیی دەس هەڵدەگرێ. بەلام لە رابردو دەزانین ئەمە رونادات.
من پێم وایە ئێمە توانای زۆری سەربازیمان لە ئاسیادا هەیە دەبێ چالاکیان بکەین.