لەدوای بانگەوازی چالاکانی ئەو شارە بۆ گردبوونەوە لە مەیدانی ئیقباڵ، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 16ی خەرمانانی 1396 لە مەیدانی ئیقباڵ کۆبوونەوەو
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لەدوای بانگەوازی چالاکانی شارى سنه بۆ گردبوونەوە لە مەیدانی ئیقباڵ، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 16ی خەرمانانی 1396 لە مەیدانی ئیقباڵ کۆبوونەوەو پشتیوانیان لە خواستی خەڵکی شاری بانە کرد.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم هەواڵیان داوە بەر بە کۆبوونەوەی جەماوەری شاری سنە بگرن بەڵام لەدوای پێداگری خەڵک بۆ کۆبوونەوەکە هەوڵی هێزە ئەمنیەکانی رژیم شکستی خواردووە.
خەڵکی شاری سنە لەو کۆبوونەوەدا وێڕای پشتیوانی لە جەماوەری شاری بانە، کوشتنی کۆڵبەرانی زەحمەتکێشی کوردستانیان بە توندی مەحکوم و ریسوا کرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە دوای ئەوەی تەوژمی رق و تورەیی جەماوەری سنەیان بینی کەوتنە رەشبگیری لاوان و خەڵک زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا زیاتر لە 30 کەس لە نارازیانی شاری سنە لەلایەن ئەو هێزانە دەستبەسەر کراون.