ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە جەماوەری قارەمانی سنەی خوێناوی بۆ پشتیوانی لە راپەرینی شاری بانە لە دەور مەیان ئیقباڵ کۆبوونەو
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە جەماوەری قارەمانی سنەی خوێناوی بۆ پشتیوانی لە راپەرینی شاری بانە لە دەور مەیان ئیقباڵ کۆبوونەوەو بێزاری خۆیان لە سیاسەتەکانی رژیم دەربڕی و پشتیوانیان لە نارەزایەتیەکانی بانە کرد.
لەگەڵ ئەوەی رژیم هەر لە پێشدا شاری بەتەواوی میلیتاریزە کردبوو و هەوڵی تەواوی دا شکست بە ئەو هەنگاوەی جەماوەری سنە بێنێ، بەڵام جەماوەری ئەو شارە بەتایبەت لاوانی قارەمان لە بەرامبەر هێزەکانی رژیمدا وەستانەوە، بەپێی دوایین زانیاریەکان نزیک بە 10 کەس لە جەماوەری نارازی سنە لەو لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە بریندار کراون و زیاتر لە 30 کەسیش دەستگیر کراون و لە شەقامی ناسرخوسرەوی سنە دەرگیری خەڵک و هێزەکانی رژیم بە رادەیەکە کە هێزەکانی بەناو ئینتزامی پاشەکشەیان کردووەو هێزەکانی سوپای پاسداران هاتوون بە هاواریانەوە .