ناره‌زایه‌تی ئێوه خه‌ڵکی دڵسۆز‌و شۆرشگێری شاری قاره‌مانی سنه نیشانه‌یێکی به‌هێزه له به‌رده‌وامی خه‌باتی یه‌کانگیری ئازادیخوازانه له به‌رانبه‌ر حکومه‌تی جین
هاونیشتمانیانی کوردستان!
خه‌ڵکی شاری سنه‌ی قاره‌مان!
ناره‌زایه‌تی ئێوه خه‌ڵکی دڵسۆز‌و شۆرشگێری شاری قاره‌مانی سنه نیشانه‌یێکی به‌هێزه له به‌رده‌وامی خه‌باتی یه‌کانگیری ئازادیخوازانه له به‌رانبه‌ر حکومه‌تی جینایه‌تکاری ئاخوندی و هه‌روه‌ها ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که سنه‌ی قاره‌مانپه‌روه‌ر پشتیوانی خه‌ڵکی شاری بانه‌ی خۆراگره‌و وه‌ک هه‌میشه پێته‌ختی کوردایه‌تی و ئازادیخوازی و رۆشنبیری ده‌مێنیته‌وه.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران سپاس و درود ده‌نێری بۆ ئافره‌تان و پیاوان و کچان و کورانی شۆرشگیری شاری سنه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئازادیخوازی و سه‌نگه‌ری له گیران نه‌هاتوو که به خه‌باتی نیشتمانپه‌روه‌ریان هه‌میشه جیگه‌ی مه‌ترسی بوون بۆ دژمنانی کورد‌و له به‌رانبه‌ردا هۆی سه‌رفرازی و دلخۆشی تێکرایی دانیشتوانی کوردستان بوون.
ئه‌و ره‌وته نۆیه‌ی له خه‌باتی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ریی که له ئێستادا کوردستانی گرتۆته‌وه ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی که یه‌کگرتن زامنی سه‌رکه‌وتنه‌و ئیتر کاتی کایه‌کردن به ووشه‌کان و هه‌ست و کرده‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ر کۆتایی پێ هاتوه‌و هه‌موو ده‌بێ به بریاری دروست وبه یه‌کگرتوویی له پێناو ئامانجه‌کانی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد‌و خه‌باتی ئازادیخوازانه له به‌رانبه‌ر حکومه‌تی رژیمی ئاخوندی تێ بکۆشین.
هه‌زاران درود بۆ خه‌ڵکی قاره‌مانی شاری سنه و تێکرای جه‌ماوه‌ری نه‌به‌زی کوردستان
بروخی حکومه‌تی نامه‌شروعی ئاخوندی
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران
سکرتیری گشتی
بابه‌شیخ حوسه‌ینی
7.9.2017