پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بشێوی و ناکۆکیە تازەکان لەپێکهاتەی دەسەڵاتی ئێراندا

بشێوی و ناکۆکیە تازەکان لەپێکهاتەی دەسەڵاتی ئێراندا
ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات

زۆر جار  بەرپرسانی دەسەڵات لە رێگە رۆژنامەو تلویزیون و  هۆکانی راگەیاندن، باس لە بوونی تەبایی و هاوکاری لە نێوان ناوەندەکانی دەسەڵاتداری لە ئێراندا دەکەن.بە تایبەت ئەوە زۆر دوپات دەکەنەوە کە هەموو لە ژێر بڕیارو راسپاردەکانی خامنەیی هەنگاو هەڵدەگرن و کار دەکەن. بەڵام راستیەکان پێچەوانە، نیشان دەدەن و بە روونی دەبیندرێ‌ کە لە نێوان ئاخوندەکاندا ناکۆکی قوڵ و کێشەی زۆر هەیە.

ئەگەر چی کێشە لە نێوان باندەکانی دەسەڵات هەر لە ساڵانی سەرەتای حکومەتی ئاخوندی بوونی هەیە،بەڵام لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەو ناکۆکیانە بە شێوەییکی بەرچاو پەرەی سەندوە و باندەکانی دەسەڵات بە ئاشکرا هێرش  دەکەنە سەر یەکتر. ئەو هێرشانە گەیشتونە قۆناغێک کە ناراستەوخۆ خامنەیی ڕێبەری رژیمیش  کەوتە بەر ئامانج. هەر چەند تا ئێستا  ناوی خامنەی لە  ناو هێرشەکاندا نەهێندراوە، بەڵام دەزگاو ناوەندەکانی سەر بە خامنەیی زۆر بە ڕاشکاوانە کەوتونەتە هێرشی جۆراوجۆر بەرانبەر رەفسەنجانی و رۆحانی .

 لە ڕێکەوتی 17ی خەزەڵوەر  ئاخوند حەسەنی روحانی  لە ڕێوڕسمی کردنەوەی 21 مین پیشانگای بڵاوکراوەو چاپەمەنیەکان باسی لە پەراوێزخرانی راگەیاندنەکان و گرتنی رۆژنامەنووسانی سەر بەباڵی خۆیان وداخستنی رۆژنامەکان کرد کە مەبەستی روحانی دەزگای قەزایی سەر بە خامنەیی بوو.لە دوای ئەو هێرشە ڕاشکاوانەی روحانی بۆ سەر باڵی خامنەیی،لە کاردانەوەو لێدوانێکی تونددا، ئاخوند لاریجانی بەرپرسی دەزگای قەزایی ڕژیم،رۆحانی تۆمەتبار کرد کە پەرە بە ناکۆکی دەداو پیلانی دوژمنان جێبەجێ‌ دەکات.

هەر بە کاردانەوە لە بەرانبەر قسەکانی روحانی رۆژنامەی کەیهان کە بەزمانحاڵی باڵی خامنەی دەناسری و بەرپرس و سەرنوسەرەکەی حوسەین شەریعەتمەداری یەکێک لە مۆرە دیارەکانی باڵی خامنەییە لە راپۆرتێکدا کە لە 17ی خەزەڵوەر بڵاوی کردەوە باسی لە گرتنی کەسێکی لوبنانی نیشتەجی تاران بە ناوی (نزار زکا) کرد و و رایگەیاندوە کە ناوبراو ئەفسەری پلە بەرزی ئاژانسی گەشەپێدانی نەتەوەیی ئەمریکایە کە لە رێگەی یەکێک لە بەرپرسانی سەرەکی ناوەندی تیکنۆلۆژی زانیاریەکانی ئێران دەدزێ‌.لەو ڕاپۆرتەی کەیهاندا هاتوە کە لە دوای گرتنی (نزار زکا) بەرێوەبەرە نێوخۆییەکانیش دەگیرێن.

 هەر لە چوارچێوەی هێرشەکانی باندەکانی رژیم بۆ  سەر یەکتر لە رۆژی یەکشەممە 17 خەزەڵوەر تلویزیۆنی رژیم قسەکانی ئاخوند رۆحانی لە پێوەند بە بەشی قەزایی رژیمی بڵاوکردەوە کە رۆحانی وتبووی ،دەزگای قەزایی دەبێ‌ جێگەی موتمانەی کۆمەڵگاو خەڵک بێ‌ و ئەو پەندەی وەک نمونە هێنابۆوە کە هەرکێشەیەک هەبێ‌ کاتێک کە خۆی   سەلامەت و پاک بێ‌ دەکرێ‌ رێگە لە خراپەکان بگیرێ‌ بەڵام ئەگەر خوێ‌ فاسید و خراپ بێ‌ کارەکان زۆر سەخت دەبن.

لە بەرانبەر ووتەکانی  رۆحانیدا، ئاخوند لاریجانی لە 18ی خەزەڵوەر ووتی ئەگەر دەسەڵاتی ئیجرایی فاسید بێ‌،ئەگەر دەوڵەت فاسید بێ‌ وەزعی ووڵات لەوە باشتر نابێ‌. 

 بێگومان روبەروبونەوەو شەڕەدەمەی نێوان مۆرەکان و بەرپرسانی قوەی قەزایی و باڵی رەفسەنجانی و رۆحانی  بە شێوەییکی بەر چاو  و کەم وێنە درێژەی هەیە. ئاخوند رۆحانی  لە قسەکانیدا رایگەیاند کە هەموو کەس لە بەرابنەر قانوندا بەرانبەرەو تەنانەت ناراستەوخۆ مەبەستی ئەوە بوو کە وەلی فەقیهی رژیمیش لە بەرانبەر قانوندا بەرانبەرە. بەڵام کاتێک دەبینێ‌ دەزگای قەزایی جیاوازی دەکا لە لێپرسینەوەدا، دەزگای قەزایی بە هۆیەک دەشوبهێنێ‌ کە کاریگەری نەماوەو ناتوانێ‌ رێگری لە فاسید بوون بگرێ‌. گرتنی ژمارەیەک لە رۆژنامە نووسانی سەر بە باڵی رۆحانی و رەفسەنجانی لە لایەن دەزگای قەزایی و هەروەها هەرەشەی رۆژنامەی کەیهان لە مەڕ پێوەندی ژمارەیەک بەرپرسی رژیم بە بێگانەکان و هاوکاری کردنی (نزار زکا)ی لوبنانی،دەرخەری ئەو راستیەیە کە باڵی خامنەیی مەبەستیەتی رێگە لە بەرەو پێش چوونی باڵی رەقیبی بگرێ‌ و لانی کەم زۆربەی ناوەندەکانی دەسەڵات بۆ خۆیان قۆرغ بکەن.

کێشەی نۆی نێوان باڵەکانی دەسەڵات لە پێش شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی رژیم نوقتە گۆرانێکی گەورەیە لە جەنگی دەسەڵات.ئەو جەنگە لە رۆژانی داهاتووداو لە گەرمەی پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردن دەچێتە مەرحەلەییکی ئەوتۆ کە ئەگەری هەیە باڵی خامنەیی لە رێگەی دەزگای قەزایی دەست بداتە گرتنی مۆرە دیارەکانی باڵی بەرانبەر،بە تایبەت کە باڵی رەفسەنجانی هێرشەکانیان بۆ سەردەزگای قەزایی پەرە پێداوە.ئاشکرایە هێرش بۆ سەر دەزگای قەزایی و دادوەری رژیم هێرشە بۆ سەر خامنەیی و بەیتی رێبەریی.

 کێشەو ناکۆکی قووڵ لە نێوان باندەکان و باڵەکانی دەسەڵات لە هەلومەرجێکدایە کە ئاخوندەکان لە گەڵ چەندین کێشەی وەک، جێ‌ بە جی ٠Ž کردنی رێکەوتنی ناوکەیی ولە کارخستنی سانتریفوژەکان و ڕاگرتنی کارکردنی راکتۆری ئاوی قورسی ئەراک و هەروەها کێشەی ئابووری و بێکاری و گرانی لە رادەبەدەر و بەرز بوونەوەی رێژەی فەسادی کۆمەڵایەتی و ئیداری و لە هەمانکاتدا گیرۆدە بوون بە جەنگی سوریەو کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەو بەرپرسانی سپای پاسداران لە جەنگی سوریەداو دەخالەت لە کاروباری ووڵاتانی ناوچەکەو هاوکاری کردنی شەڕخوازان لە یەمەن و رووبەروبوونەوەی سیاسی لە گەڵ ووڵاتان و حکومەتەکانی عەرەبی بە تایبەت حکومەتی عەربستانی سعودی،دەسەڵاتی ئاخوندی خستۆتە قەیرانی قورس وچارەسەر نەکراو.

چاوەروان دەکرێ‌ ئاڵۆزییەکان لە پێکهاتەی دەسەڵاتداری ئاخوندی  زیاتر پەرە بستێنێ‌ وشکست و لە ناوچونی حاکمیەتی ئاخوندی چاوەڕێ‌ دەکری.


8 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بشێوی و ناکۆکیە تازەکان لەپێکهاتەی دەسەڵاتی ئێراندا

بشێوی و ناکۆکیە تازەکان لەپێکهاتەی دەسەڵاتی ئێراندا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران