دو دانشمەندی ناوکەیی دەیوید ئالبرایت و ئولی هاینونن جارێکی دیکە لەسەر پشکنینی بەربڵاو لە بنکەو ناوەندە ناوکەیی و غەیرەناوکەیەکانی رژیمی ئێران تەکیدیان کردەوە.
دەیوید ئاڵبرایت و ئولی هاینون کە هەر دوکیان لە پشکێنەرانی پێشووی ئاژانسن، هەڵوێستی زۆر توندیان دژ بە رژیمی ئێران هەیە. ئەوان لە بابەتێکدا لە مالپەری ئەنستیتۆی زانیاری و ئاسایشی نێو نەتەوەیی ١٥خەرمانان ٩٦دەڵێن کە ئاژانس لە رێوشوێنەکانی نێو رێکەوتنی ناوکەیی باشتر کەڵک وەر بگرێ.
ئەم رێکەوتنە رێگەی بە تاقیکردنەوەی ئەو کەرەستانەی بە دوو جۆر بەکار دەهێنرێن دەدا. هەروەها رێگە بە پشکنینی زیاتر لە بنکە و دامەزراوە غەیرە ناوکەییەگان دەدات.
ئاڵبرایت و هاینونن لەم بابەتە دەنوسن: ئاژانس ئەبێ لەو شوینانەکە ئێستا دیدار ناکات بەردەوام پشکنین و سەردانی ئەو شوێنانە بکات کە ئێستا نایکات.
ئەم دو دانیشمەندە بەناوبانگە پێشتریش لەسەر پێشکنی لە بنکەی پارچین پێداگریان کردبوو و داوایان لە ئاژانسی نێونەتەوەیی کردبوو بەپەلە سەردانی ئەو بنکەیە بکات.
دەیوید ئالبرایت وتویە: ئەو پێکهاتەی بنکەی پارچین کە لە وێنە ماهوارەییەکاندا دەبیندرێ لەو دامەزراوانە دەچێ کە مەوادەی تەقەمەنی بەهێ.ی تێدا دروست دەکرێ، ناوبراو باوەری وایە: پێشکەشنەرە نێونەتەوەیەکان ئەبێ لە دسەلاتی خۆیان کە لە رێکەوتنامەی ناوکەیی دا هاتووە کەلک وەرگرن فشارەکان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بۆ سەردان ئەو شوێنانە بکەن کە بزانن چی رو ئەدات. لەوێ چالاکی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی چەکی ناوکەیی ئەنجام دراوە.
ئولی هاینونن کە زیاتر لە ٢٠ جار بۆ پێشکێنی و ئیشی جۆرواجۆر سەردانی ئێرانی کردوە دەڵێت: ئێمە دەبینین کە دەوری بیناکانی پارچین بە خاک گیراوەو ماوەیان لەگەڵ یەکتر هەیە. ئەمە دنەقشەی ئاسایی بۆ دامەزراوەیەکە کە بۆ تەقەمەنی بەهێز دارێژراوە. بە رای من پرسیاری جیددی لە حکومەتی ئێران هەیە وەلامبدرێتەوە. ئەبێ ئاژانس رێگەی ئەوەی هەبێ دەستی بەو دامەزراوەیە بگات.