نیکی هیڵی نوێنەری ئامریکا له رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوە کان لە کۆبوونەوەی، ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: پاڵپشتی ڕژیمی ئێران لە تروریسم، و هۆکاری ئاژاوەو ئاڵۆزییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بێ وچان درێژەی پێ دەدات.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند، سپای پاسدارن پەرە بە پیشەی و برهەمهێنانی موشکەی باڵستیک دەدا.
نیکی هێڵی لە درێژەدا وتی: ڕژیمی ئێران کاری قاچاخی چەک و چۆڵ، و پێشێل کردنی بەربەستی سەفەر و پاڵپشتی بەردەوام لە ترۆریسم دەکات و هاوکات ناکۆکیەکانی ناوچەکە قوڵ و ئاڵۆزتر دەکات.
نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی : هەروەها ڕژیمی ئێران پەرە بە تێکنۆلۆژی بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیک کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەییان هەیە دەدات. سپای پاسدران و ئەرتەشی ڕژیمی ئێران جۆرە موشکێکیان تاقی کردووەتەوە و پەرەپێدەدەن کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەیی هەیە.