هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە سنووری شاری بانە کاسبکارێکی زەجمەتکێشی سەقزی لە دوای تەقە و دەسترێژ، دەدەنە بەر لێدان و شکەنجەی و تا سەرە مەرگی دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە سنووری شاری بانە کاسبکارێکی زەجمەتکێشی سەقزی لە دوای تەقە و دەسترێژ، دەدەنە بەر لێدان و شکەنجەی و تا سەرە مەرگی دەبەن.
ئەو کاسبکارە ناوی شۆرش قادرزادە و خەڵکی شاری سەقزە کە بە هۆی لێدان و شکەنجەی هێزەکانی رژیمەوە دوو گورچیلەو پاکانی لەدەست داوە.
وێرای نارەزایەتی بەرینی شارەکانی کوردستان لە کردەوەی سەرکوتگەرانەی هێزە داگیرکەرەکانی رژیم بەڵام لێدان و کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی رەنج دیتوو بەردەوامە.