ئازاد حوسێنزادە نوێنەری سازمانی خەبات لە وەڵاتی سوییس لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە سمینارێکی سیاسی لە شاری زوریخ کرد.
رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی خەرمانان، بەرامبەر بە 9ی سێپتامبری 2017 ئازاد حوسێنزادە نوێنەری سازمانی خەبات لە وەڵاتی سوییس لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە سمینارێکی سیاسی لە شاری زوریخ کرد.
سمینارەکە لەژێر ناوی "رۆژهەلاتی کوردستان و حیزبی دیموکرات لەبەردەم گۆرانکاریەکانی ناوچە و پرسی ریفرندۆم لە باشوری کوردستان" لەلایەن کۆمیتەی گشتی حدکا بۆ دوکتور مەسعودی رۆستەمی چالاکی سیاسی رێکخرابوو.
نوێنەری سازمانی خەبات لەسەر ئەو پرسە چەندین پرسیاری خستەبەردەم کۆڕگێڕ.