ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی سازمانی خەبات لە وەلاتی نۆروێژ بەشداریان لە کەرنەڤاڵی ریفراندۆم لەبەردەم پاڵەمان لە ئۆسلۆ کرد
رۆژی شەممە 18ی خەرمانانی 1396، بەرامبەر بە 9ی سێپتامبری 2017، سەعات 3:30 دەقیقەی پاشنیوەرۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی سازمانی خەبات لە وەلاتی نۆروێژ بەشداریان لە کەرنەڤاڵی ریفراندۆم لەبەردەم پاڵەمان لە ئۆسلۆ کرد.
شایانی باسە لە دوای بریاری سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی سێپتامبر ژمارەیەکی بەرچاو لە سازمان و رێکخراوەکان لە وەلاتی نۆروێژ بۆ پشتیوانی و سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم لە کوردستان ئامادەکاریان بۆ ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە کرد.
لەو کۆبوونەوەدا ژمارەیەک پەیامی وەک پەیامی کۆمیتەی ئامادەکاری کەرنەڤاڵ، پەیامی ژمارەیەک کوردی رۆژهەلات و باس کردن لە رووداوەکانی ئەم دواییەی شارەکان پێشکەش کرا، هەروەها چەندین هونەرمەندی دەنگخۆشی کورد بە خوێندنی گۆرانی و سرود هانی رەوەندی کوردیان لە نۆروێژ بۆ بەشداری لە ریفراندۆم دا.