ساندی تێلەگراف نووسی: بەرپرسانی دەوڵەتی ئینگلیس نیگەرانن لەوەی کە پێشکەوتنی کتوپڕی کورەی شومالی لە بواری بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، هاوکاری و داکۆکی ڕژیمی ئێرانی لە پشت بوو بێت. وەزارەتی دەرەوە سەرقاڵی لیکۆلینەوەیە کە ئایا وڵاتانی پێشوو و ڕابردووی بواری ئەتۆمی، هاوکاری و یارمەتی کیم جونگ ئونیان لە بەرەو پێش بردنی بەرهەم هێنانی موشەکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی داوە یان نا؟
ڕژیمی ئێران لەسەرەتای لیستی لەو وەڵاتانەیە کە جێی گۆمانە لە هاوکاری و زانیاریدان لەم بوارەدا و تارادەیەکیش رووسیە وەبەرچاوان دێت. نیگەرانیەکە ئەوەیە کە وڵاتانی بەدەسەڵاتی بیانی، لە ڕووی ئامراز یان زانیاری یارمەتی کورەی شومالیان داوە تاکوو بتوانێ ببێتە وڵاتێکی ئەتۆمی.
وەزیرێکی دەوڵەتی ئینگلیس ڕایگەیاند: پسپۆرانی کورەی شومالی توانایی خۆیان هەیە لەم بوارەدا بەڵام ڕوون نییە ئەوان لە بۆشاییەکی تەواو کارەکانیان بە ئەنجام بگەێینن.