مانگرتنی زیندانییەکی کورد لە هاوخەمیی گیراوانی مەدەنیدا
زیندانییەکی کورد بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ گیراوانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تاران، دەستی دایە مانگرتن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژی ڕابردووەوە چالاکی سیاسیی کورد ئاسۆ ڕۆستەمی، لە زیندانی ئێویندا دەستی داوەتە مانگرتنێکی بێسنوور بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ گیراونی چەند ڕۆژی ڕابردوودا. ئەو زیندانییە کە ١٥ مانگ لە ٧ ساڵی حوکمەکەی خۆی تێپەڕ کردووە، داوای کردووە کە بە زووترین کات گیراوەکان ئازاد بکرێن. ئاسۆ ڕۆستەمی لەکاتێدا مانی لە خواردن گرتووە کە ناوبراو خەرمانانی ئەو ساڵ تووشی وەستانی مێشک بوو. جێگەی باسە کە لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، نزیک بە ٢٠ کەس لە کەس و کاری زیندانیانی سیاسی و بێسەر و شوێن بووەکان، بە وەڕێخستنی ڕێپوان لە بەردەم "زیندانی ئێوین" و "بینای لاستیکی دنا"دا، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی ئەمنی و قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران بوون.ئەو ٢٠ کەسە کە زۆربەیان چالاکی ناسراوی مەدەنین، بە بڕیاری حکوومەت گیراون و بردراونەتە زیندانی قەرچەکی وەرامین و زیندانی ئێوین و لەوێش بە نیشانەی ئەو کردەوە نایاساییە، دەستیان داوەتە مانگرتن.
وەرزشوانێکی ئیلامی میداڵی زیوی جیهانیی بەدەست هێنا
وەرزشوانێکی ئیلامی لە کێبڕکێیەکانی "ئۆکیناوای ژاپۆن" پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و توانی میداڵی زیوی ئەو کێبڕکێیانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "زەبیحوڵڵا پوورشیب" کاراتەکاری خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە دوایین قۆناغی لیگی جیهانیی کاراتەی وان، کە لە شاری ئۆکیناوای ژاپۆن بەڕێوە چوو، توانی پلەی دووهەمی جیهان بەدەست بێنێت. ئەو وەرزشوانە ئیلامییە لە کێشی ژێر ٨٤ کیلۆدا توانی کاراتەکارانی نیوزلەند، ژاپۆن و سێربستان شکست بدات و میداڵی زێوی ئەو کێبڕکێیانە لە ئاستی جیهاندا بەدەست بێنێت. ئەو کێیڕکێیانە ڕۆژانی ٧ و ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوە چوو. زەبیحوڵڵا پوورشیب ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شارستانی شیروانی چرداولی پارێزگای ئیلام لەدایک بووە و هەتا ئێستا چەندین میداڵی جۆراوجۆری لە کێبڕکێ جیهانیەکاندا بەدەست هێناوە.
مامۆستایەکی کورد لە ئێران پلەی نایابی توێژەریی وەرگرت
لە چوارچێوەی پرۆگرامی "مامۆستای توێژەر" لە وەزارەتی پەروەردەی ئێران، مامۆستایەکی ناوچەی زیویە لە سەقز، بووە باشترین لە سەرانسەری ئێران دا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خەڵاتی هەژدەیەمین پرۆگرامی "مامۆستای توێژەر" لە وەزارەتی پەروەردەی ئێران دەدرێتە مامۆستایەکی کورد بە ناوی وریا نەورووزی. ئەم مامۆستایە لە ناوچەی زیویە هەڵکەوتوو لە نزیک شاری ساحێب لە سەقز، مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییە. بەرهەمی ئەو مامۆستایە لە قۆناغی یەکەمدا توانیبووی ببێتە بەرهەمی نایاب لە پارێزگای کوردستاندا. ئەوساڵ ١١ بەرهەمی توێژینەوەیی لە پارێزگای کوردستان بەشداری قۆناغی سەرانسەریی ئێران بوون. پرۆگرامی "مامۆستای توێژەر" لە لایەن ئەو مامۆستایانەوە پێشکەش دەکرێت کە هەوڵی داهێنانی مێتۆدی پەروەردەیی و بارهێنان لە قوتابخانەکان و هەروەها ڕەخساندنی بەستێنی گەشەی زانستیی مامۆستا و قوتابی دەدەن.
کۆبوونهوهی ژینگهپارێزانی ههورامان له پاوه بەرێوە چوو
یهکهمین کۆبوونهوهی ساڵانهی چالاکانی ژینگهپارێزی ناوچهی ههورامان به بهشداری لایهنگرانی سرۆشتی ههورامان له شاری پاوه بهڕێوهچوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشهممه/ 5ی سهرماوهزی 1394، له لایهن ئهنجومهنی هۆگرانی ژینگهپارێزی باینگان، یهکهمین کۆبوونهوهی ساڵانهی چالاکانی ژینگهپارێزی ناوچهی ههورامان، له شاری پاوه بهڕێوهچوو. ئهم کۆبوونهوهیه به بهشداریی ژمارهیهکی زۆر له چالاکان و هۆگرانی ژینگهپارێزی له شارهکانی باینگان، پاوه، جوانڕۆ، ڕوانسهر، سهلاس باواجانی، مهریوان و کرماشان بهڕێوهچوو و ئهنجومهنهکانی (یارانی سهوزی ژینگه، ماپریسی جوانڕۆ، یلهور ڕوانسهر، زهوینی خاوێنی پاوه، چڕۆی ڕوانسهر، ڤیری نۆدشه، چیای سهوزی مهریوان لقی پاوه، ژین و ژینگه له سهلاسی باوهجانی، ئهنجومهنی یارانی شاهۆ) له ڕیزی ئهنجومهنه چالاکهکانی بهشدار لهم کۆبوونهوه بوون. ئهم کۆبوونهوهیه به ئامانجی "ئاشناکردنی چالاکی ژینگهپارێزی ناوچه لهگهڵ یهکتر" و "ڕاگهیاندن ڕاوبۆچوونهکان، پێشنیار و ڕێچارهکانی خۆیان بۆ بهرهنگاربوونهوه لهگهڵ کێشهی ژینگهپارێزی ناوچه" و "گهشهی بهردهوامی ژینگه" بهڕێوهچوو.
کوژرانی 10 پاسداری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
10 پاسداریتری سەر بە سوپای تیرۆریستی قۆدسی رژێمی ئاخوندی لە سووریەدا کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەواڵدەرییەکانی رژێمی ئاخوندی بڵاویان کردەوە کە لە رۆژی یەکشەممە 8ی سەرماوەزی 1394، 10 پاسداریتری ئەو رژێمە بە ناوەکانی، سەلمان بەرجەستە، عۆمەر مەلازەهی، نەزەر محەمەد بامری، ئەزغەر بامری، مۆراد عەبدۆڵاهی، پەرویز بامری، مۆحسن سەجادی، زاکر حەیدەری و حەبیب شارەزایی کە بۆ کوشتاری خەڵکی بێتاوانی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا کوژراون. جێگەی باسە کە ئەو کوژراوانە خەڵکی شارەکانی، سیستان و بەلووچستان، کەرەج و وەرامین بوون.
هۆشداری رەفسەنجانی بە خامنەیی لەمەر شانۆی هەڵبژاردنەکان
رەفسەنجانی لەمەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی مانگی رەشەمەی داهاتوو بە باندی خامنەیی هۆشداری دا و وتی، هەر چەشنە دەستێوەردانێک لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان زۆڵمە بە رێگەی ئیمام. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رەفسەنجانی وتی، دەبێت ئەوەیان لە بەر چاو بێت کە بوونی بەرچاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان داهاتووی نیزام دابین دەکات و نابێت بە ئامانجی باندی و حیزبی، بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی لە ناوو ببەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، سایتی رەفسەنجانی کە لە رۆژی یەکشەممە 8ی سەرماوەز ئەم وتانەی رەفسەنجانی بڵاو کردەوە نووسیویە، سەرۆکی مەجمەعی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزام لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ حۆجەتی وەزیری کشاوەرزی و جێگرەکانی بە ئاماژە بە ئەو کێشانەی کە توندرەوەکان لە رێگای رێکەوتنی ناوکەییدا درووستیان کردووە رایگەیاندووە کە، خەڵکی ئێران نەک هەر شتێکیان لە دەست نەداوە بەڵکوو بۆ داهاتووش دەستی ئێمە کراوەیە.
تۆرکیە تەرمی فرۆکەوانەکە رەوانەی روسیە دەکاتەوە
دهسهڵاتدارانی تورکیە تهرمی ئهو فڕۆکهوانه روسییهی رهوانهی وڵاتهکهی کردهوه که له ههفتهی رابردوودا لهدوای کهوتنهخوارهوهی فڕۆکهکهی، کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ دووشەممە 9ی سەرماوەزی 1394، میدیاکانی تورکیە بڵاویانکردهوه، فڕۆکهیهکی روسی، تهرمی فڕۆکهوانهکهی له فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی (ئسنبوغا) له ئانکاراوه، بۆ وڵاتهکهی گواستهوه. دوێنێ یهک شهممه، ئهحمهد داود ئۆغڵۆ سهرۆک وهزیرانی تورکیا رایگهیاند، وڵاتهکهی تهرمی ئهو فڕۆکهوانهی رادهستکرا که رۆژی سێ شهممهی رابردوو فڕۆکهکهی خرایهخوارهوه.