هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژ بەشدارى لە رێورەسمی یادی 52ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە شاری ئۆسلۆ کرد.
رۆژی شەممە 18ی خەرمانانی 1396، بەرامبەر بە 9ی سێپتامبری 2017 لەسەر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدین عەلی بارامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بە یاوەری هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژ بەشداریان لە رێورەسمی یادی 52ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران لە شاری ئۆسلۆ کرد.
لەو رێورەسمەدا ژمار لە کەسایەتی نۆروێژی و ئێرانی بەشدار بوون و وتە و پەیامیان پێشکەش کرد کە پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لەلایەن عەلی بارامیەوە پێشکەش کراو هەیئەتی سازمان لە نزیکەوە پیرۆزبایینان بە بەرپرس و ئەندامانی سازمانی موجاهیدین لە وەڵاتی نۆروێژ کرد.