شەوی ٢٠ ی خەرمانانی ٩٦ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بریارنامەی پیشنیارکراوی ئەمریکای بو زیاتر کردنی ئابلۆقەی سەر کورەی باکوری پەسند کرد.
بە پێی ئەم بریارنامە هاوردە کردنی نەوتی کورەی باکور بە ولاتانی دیکە سنووردارتر دەکرێ و هەناردەی پارچە (قوماش) لە کورەی باکور بۆ ولاتانی دیکە قەدەغە دەکرێ بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخرێتە سەر پیونگ یانگ بە مەبەستی راگرتنی بەرنامەی ناوکەیی.
نیکی هەیلی نوێنەری ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دوای پەسەند کردنی ئەم بریارنامە وتی کورەی باکور هێشتا دەرفەتی هەیە هەتا بە بریاری راگرتنی بەرنامەی ناوکەیی خۆی داهاتوو خۆیان دیاری بکەەن. ئەوان ئەگەر بیسەلمێنن دەتوانن لە ئاشتی دا ژیان بکەن جیهانیش لەگەڵ ئەو وەلاتە بە ئاشتی دەگات.
نۆێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان وتی ئابلوقە پەسەند کراوەکان بەشی زۆری داهاتی پیونگ یانگ دەکاتە ئامانج.
نیکی هەیلی دەوری چینی لە پەسەندکردنی ئەو بریارنامەی دوشەممە دژ بە کورەی باکوری بە گرینگ زانی و وتی :ئەم بریارنامە بە بێ پەیوەندی بەهێزی نێوان سەرۆک کۆمارترامپ و سەرۆک کۆمار چین نەدەکرا.