چوارشه‌مه‌ 

28 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرنامەی نوێی ئامریکا لە پێوەند بە رژیمی ئێران

بەرنامەی نوێی ئامریکا لە پێوەند بە رژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

رۆژی سێ شەممە 21ی خەرمانانی 1396 هەواڵدەری رۆیتەر هەواڵی دا: بەپێی وتەی شەش بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریکا، سەرۆک کۆمار دۆناڵد ترامپ خەریکی لێکدانەوەی بەرنامەیەکە کە دەتوانێ‌ هەنگازی هێبرانەتر دژ بە هێزەکانی رژیمی ئێران، دەستوپێوەندەکانی شیعەی ئەو رژیمە لە عێراق و سوریە و پشتیوانیەکانی لە تاقمە توندئاژۆکان دیاری دەکات.

ئەو سەرچاوانە وتیان ئەو پێشنیارە لەلایەن جیمز مەتیس وەزیری دیفاعی ئەمریکا، رێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوە، ژنراڵ مەک مستر راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی  و باقی بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو وەلاتە ئامادە کراوەو رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی پێشکەشی ترامپ کراوە.

دوو کەس لەو بەرپرسانە وتوویانە ئەو پێشنیارە ئەگەری زۆرە رێکەوتنی لەسەر بکرێ و تا کۆتایی سێپتامبر راگەیەندرێ. بەپێی سەرچاوە جیاجیاکان، ئامانج لەو پێشنیارە زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر رژیمی تاران و کۆنترۆڵ کردنی بەرنامەی موشەکی بالستیک و پشتیوانی لە توندئاژۆییە.

بەرپرسێکی دیکەی حکومەت گوتی ئەو پێشنیارە خوازیاری بەرنامەیەکی بەربڵاو بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چالاکی خراپکارانەی رژیمی ئێران، سەرچاوەی دارایی و پوڵی، پشتیوانی لە تیرۆر، نانەوەی بشێوی لە ناوچەکە بەتایبەت لە سوریە  و عێراق و یەمەنە.


7 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرنامەی نوێی ئامریکا لە پێوەند بە رژیمی ئێران

بەرنامەی نوێی ئامریکا لە پێوەند بە رژیمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران