لانی کەم 6 چالاکی مەدەنی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە کرماشان دەست بەسەر کراون و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لەو شارە راگواستراونەوە. ئەو کەسانە بەتۆمەتی ڕێکخستنی گردب
لانی کەم 6 چالاکی مەدەنی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە کرماشان دەست بەسەر کراون و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لەو شارە راگواستراونەوە. ئەو کەسانە بەتۆمەتی ڕێکخستنی گردبوونەوەی نارەزایی و پاڵپشتی کۆڵبەران دەستبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژی 16ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی ، کۆمەڵێ لە چالاکان و دانیشتوانی شاری کرماشان بە ناوەکانی شهریار رۆستەمی نوووسەر ، فەرزادسفرە شاعیر، فواد مڤفری کارناسی بەڕێوەبەری، ئەرسەلان عباسی لیسانسی موسیقا و شهریار گهماسبی چالاکی ژینگە دەستگیر کراون.
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا کەسێکی تر لە چالاکانی فەرهەنگی دانیشتووی گوندی سەیادیانی گیلانی غەرب بە ناوی رسول صیادی منش هەرلەو پەیوەندیەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە لە ماڵی خۆی دەستگیر کرا. بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم، دوای سەردانی ماڵی ئەو شەش کەسە و پشکنین و بردنی کامپیوتێر و کەیسی کۆمپیوتەر و کەل و پەلی تایبەتی دیکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە، هەروەها مافی دەستراگەشتن بە هۆکانی پێوەندیان پێ نەداون. ئەو کەسانە بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی نارەزایەتی دەستگیر کراون کە لە ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو نیشانەی داکۆکی لە کۆڵبەران لە شەقامی شەشی بەهمەنی کرماشان بەشێوەی بڵاو بەرێوەچوو.