پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خۆکوژی 7 کەس لە 24 سەعاتدا

خۆکوژی 7 کەس لە 24 سەعاتدا

لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 7کەچ و کوڕ لە تاران، ماسال، سەقز و نەهاوند هانایان بۆ خۆکوژی بردووە کە بەداخەوە گیانیان لە دەست داوە.

 لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 7کەچ و کوڕ لە تاران، ماسال، سەقز و نەهاوند هانایان بۆ خۆکوژی بردووە کە بەداخەوە گیانیان لە دەست داوە.

 ڕوژی چوار شەممە 22ی خەرمانان لە تاران کچێکی لاو خۆی لە بەرزایی، بینای مالە کەیان لە کومەلگای ئاتیساز خۆی هەڵداشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .

بە پێی هەواڵی راگەیەنە حکومەتیەکان کاتژمێر 6ی سەر لەبەیانی  ڕوژی چوارشەممە کچێکی لاو لە کۆمەڵگای ئاتیساز بەرانبەر هوتێل ئازادی لە کردەوەیێکی کوتوپڕدا خۆی لە تەبەقەی 16وە هەڵداشتوەو لە جێدا گیانی سپاردوە.

شایانی باسه ماڵی ئەم کچە لە قاتی 6م بووە.

هەروها کات ژمێر 7:30 ی سەرلەبەیانی ڕوژی چوار شەممە لە تاران کارمەندانی کومپانیایکی غیرە دەوڵەتی لە جادەی تایبەتی کەرەج تێپەڕ دەبوون ،ڕووبەرووی تەرمی لاویکی 30ساڵە کەخۆی، کوشتبوو بوونەوە. 

کاتژمیری 1:30ی نێوەڕوی ڕوژی 3شەممە 21ی خەرمانان لە شەقامی ئەبوزەڕ لە گەرەکی فەلاح لە تاران پێاویکی تەمن 46ساڵە بە هەوی خۆ هەلواسیەوە گیانی لە دەس دا هاوکات کاتژمێر 11ی شەوی ‌3شەممە 21ی خەرمانان 

بنەمالەیەک لە پەیوەندییەک دا بە پۆلیسی کەڵانتەری 128ی تارانەوە هەواڵی خۆکوژی پیاوێکی تەمەن 50ساڵەیان ڕاگەیاند.

لە ماسال لە پارەسگای ئیلام ڕوژی چوارشەممە 22ی خەرمانان لاوێکی 30ساڵە بە هەلواسینی خۆی لە سەربانی مەزگەوت گیانی لە دەس دا .

یەک لە پلەدارێکی هێزی ئینتزامی رژیم لە گیلان خۆکوژی ئەو لاوە 30ساڵەی لە سەربانی مزگەوتەوە پشت ڕاستکردەوە .

هەروەها لە سەقز لاوێکی 27ساڵە کۆتایی بە ژێانی خۆی هێنا ، ئەو لە کومەڵگای زاگرۆس لە گەڕەکی حەماڵاوای خواروو بە خۆ هەلواسین کۆتایی بە ژێانی خۆی هێنا .

هەروەها لە نەهاوەند پیاوێکی 26ساڵە بە دەسڕێژی گوللە خۆی کوشت ناوبراو لە یەک لە گۆندەکانی بەشی ناوەندی نەهاوەند لە جادەی نەهانوەند _ نورئاباد بە چەک خۆی کوشت .

دیاردەی خۆ کوژی کە ڕوژ بە ڕوژ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ناو لاواندا پەرەدەستێنێ‌ پەێوەندی ڕاستەوخۆی بە سیاسەتی تاڵانگەرانەی ڕژیمی ویلایەتی فەقێ هەیە .

بە پێ ئاماری سازمانی تەندروستی جیهانی بەشێوەی مامناوەند ڕوژانە 11کەس لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی بە هۆی دیاردەی خۆکوژیەوە گیانیان لە دەست دەدەن .


7 ساڵ و 2 مانگ و 7 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوژی 7 کەس لە 24 سەعاتدا

خۆکوژی 7 کەس لە 24 سەعاتدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران