رۆژی پێنج شەممە 23ی خەرمانانی 1396 مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی بە چندین گەڵاڵەی پەسندکراو لە پڕۆگرامی بودجەی دەوڵەت بە ئامانجی پێشگرتن بە فرۆشی فڕۆکەی تجاریی بە ڕژیمی ئیران دا.
ئەم گەڵالە پەسندکراوە دەبێ لە سەنای ئەمریکاش دەنگ بێرێ.
بەپێی ڕاپۆڕتی راگەیەنەکانی ئەمریکا پیتر ڕۆسکام، نوێنەری کۆماریخواز لە کۆنگرە، دوو بەندی بەم مەبەستە بە بوجەی 2018ی دەوڵەت زیادکردوە. یەکێک لەم بەندانە بەکەڵک وەڕگرتن لە سەرچاوە دەوڵەتیەکان قەدەغە کردنی فرۆشتنی فرۆکە بە رژیمی ئێران، بەندی دیکە پشتیوانی لە رێگری نوسینگەی کونترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ فرۆشتنی فرۆکە بە ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی "هەیڵ" پیتر رۆسکام وتی سەڕەڕای پێشینەی ڕژیم ئێران لە کەڵک وەڕگڕتن لە فڕۆکەی تیجاری بۆ هاتوچوی بۆ گواستنەوەی هێز و چەک و تەقەمەنی بۆ پشتیوانی لە حکومەتی سوریە، ئامریکا دەبێ رێگری لە فرۆشتنی فرۆکە بەو رژیمە بکات.
مەجلیسی نوێنەران نوامبری ڕابردوو کاتێک کە باراک ئۆباما سەڕۆک کۆمار بوو گەلاڵەیێکی بلوککردنی سەرچاوەی دارایی بۆ فرۆشی فڕۆکە بە ئێرانی پەسەند کردبوو، بەڵام ئەم گەڵاڵە هەرگیز نەخرایە دەنگدانەوە.
شیرکەتی ئوروپایی ئەیرباس و شیرکەتی ئەمریکایی بویینگ ساڵی رابردوو رێکەوتن گەلی چەند ملوێن دولاری بۆ فرۆشتنی فرۆکە بە ئێرانی واژۆ کردبوو.