پۆل ڕایان سەرۆکی مجلسی نوێنەڕانی ئەمریکا وتی: ڕژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی تررریزمی دەوڵەتی لە جیهاندایە و لە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دایە.
ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳خەڕمانان لە گەڵ ئاسۆشەێتدپرێس وتووێژی دەکرد وتی: من دەبینم ڕژیمی ئێران هەوڵی زۆری دەدا بۆ ئەوە ڕێکەوتنی ناوکەیی سەر نەگرێ، من دەبینم ڕژیمی ئێران هەوڵی زۆری داوە ئاسایشی ناوچەکە بخاتە، مەترسیەوە. من ئەبینم ڕژیمی ئێران لە دەرەوەی بەرجام کاری زۆر ئەنجام دەدا، لە پێوەند لەگەل موشەکی بالستیک، لەپێوەند هەناردەکردنی بیری توندرەوی، لەبارەی بە سەرچاوەی دارایی گروپە تروریستیەکان، لەبارەی بە جێگیر کردنی موشەک لە وڵاتانی دیکە ... بۆیە من ئەبینم کە ڕژیمی ئێران هێزێکی ئاژاوەگێرە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو هەوڵی خۆی ئەدات بۆ دابین کردنی سەرچاوەی دارایی و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە. بەبروای من ڕژیمی ئێران ناوچەکە ئەخاتە مەترسیەوەو تیرۆریزم هەناردەی جیرانەکانی دەکات.