یاریزانێکی مێرمنداڵی کورد پێشەنگی تۆرنۆمنتی ٢٠ ١٥ی نوروێژ
مێرمنداڵێکی کوردلە تۆرنۆمێنتی( یاری چەند لایەن) کاپی ٢٠ ١٥ کە لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەدەچێت، وەکوو باشترین یارێزان دەست نیشان کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا،تیمی مێرمنداڵانی تەمەن ژێر ١١ ساڵی ئێران لەگەڵ دوو تیم لە کاپی نوروێژ بەشداری کردبوو، توانی لە دوو یاری جیاوازدا لە بەرامبەر تیمی نوروێژ سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. تیمی مێرمنداڵانی ئێران لە یاری یەکەم توانی ١٦گوڵ و لە یاری دووهەم ١٥گوڵ تۆمار بکات. لە کۆتایی ئەو یارییانەدا، یادگار رۆستەمی یاریزانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە تۆمارکردنی ٨گوڵ وەکوو یەکێک لە باشترین گوڵکارەکانی ئەو کێبڕکێیە هەڵبژێردرا. یارییەکانی کاپی نوروێژ ، بە گەوەرترین تۆرنۆمێنت فووتباڵ دونیا دێتە ئەژمار، بەبەشداری ٥٢وڵات، ١٦٣٩تیم ٣٢هەزار تماشاچی بەشدرابووی هەیە ئێستا لە وڵاتی نوروێژ بەرێوە دەچێت. مێهدی مەهدەویکیا بەپرسی هەڵبژاردنی مێرمنداڵانی ژێر ١١ ساڵی ئێران، نازناوی "مێسیی ئاسیا ی بە یادگار رۆستەمی بەخشی. یادگار رۆستەمی قوتابیی قۆناخی پێنجەمی سەرەتایی و خەڵکی گوندی "ساواجێ" سەربە ناوچەی خاومیرئاوای مەریوانە.
نارەزایەتی دەربرینی کرێکارانی شارەداری کرماشان
کرێکارانی شارەداری کرماشان بە نیشانەی نارەزایەتی دەربرین بە پێنەدانی مافی بیمەی کرێکاری بە کرێکارانی شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 7ی گەلاوێژی 1394، کرێکارانی قەراردادی شارەداری کرماشان لە نارەزایەتی بە پێنەدانی شەش مانگ مافی بیمەیان کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست و داوای وەرگرتنی مافەکانیان کرد, بە پێی ئەم راپۆرتە، ماوەی شەش مانگە کرێکارانی شارەداری کرماشان حەقی بیمەیان پێنەدراوە. جێگەی باسە کە ئەم کۆبوونەوەیە لە بەردەم شارەداری ناوچەی 2ی کرماشان لە شەقامی جەعفەری بەریوە چوو.
بەردەوامیی کوژرانی لاوانی کورد لەنێو گرووپی داعشدا
لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە بە مەبەستی بەشداریی لەچالاکییەکانی گرووپی چەکداریی داعش رووی لەو ناو ئەو رێکخراوەیە کردبوو، لەشەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کوژراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی خەڵکی ئاوایی "ئاساوڵە"ی سەر بە شاری سنە کە پەیوەست بە گرووپی داعش ببوو لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوەیەدا لەسووریە کوژراوە. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار شوناسی ئەو لاوە کوردەی " محەممەدی" راگەیەندووە و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو لاوە سنەییە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ کوژراوە. پاش تێپەڕینی نزیک بە دوو ساڵ لەسەرهەڵدانی چالاکییەکانی داعش لەعێراق و سووریە، ژمارەیەکی بەرچاو لەلاوانی کوردستانی ئێران پەیوەست بەو رێکخراوەیەوە بوون و ژمارەیەکیشیان کوژراون.
حکوومهتی کاتی شهڕی ناوخۆیی له تورکیا ههڵدهگیرسێنێت
حکوومهتی کاتی خهریکه شهڕی ناوخۆیی له تورکیا ههڵدهگیرسێنێت. پارتی داد و گهشه تاوانێکی زۆری لهم وڵاته ئهنجام داوه. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سهلاحهددین دهمیرتاش، هاوسهرۆکی پارتی دیموکراتیکی گهلان له لێدوانێکی ڕۆژنامهوانیدا، وتی: له ئێستادا حکوومهتی کاتی و سهرۆک وهزیرانی کاتی خهریکی ههڵگیرساندنی ئاگری شهڕێکی گهوره له تورکیایه. لهلایهکهوه بههۆی ههڵهکردن له سیاسهتی دهرهوه که حکوومهتی تورکیا له بهرانبهر سووریا گرتبوویهبهر، خۆی خستۆته زهلکاوی ڕۆژههڵاتی ناوینهوه. لهلایهکی دیکهوه حکوومهتی کاتی خهریکی نانهوهی شهڕی ناوخۆیی له وڵاته. پارتی داد و گهشه ههڵه و تاوانێکی زۆری لهم وڵاته ئهنجام داوه. چونکوو له هەوڵبژاردنەکان نهیتوانی به تهنیایی دهسهڵات وهدهست بێنێت ئێستا به ئهنجامدانی ئهم کارانه ههوڵ دهدات بۆ دۆزینهوهی ڕێگایهک بۆ وهدهستهوهگرتنی یهکلایهنهی حکوومهت و دهسهڵات له تورکیا.
چالاکێکی کرێکاری لە زیندان ئازاد کرا
رێبوار عەبدۆڵاهی کە لە لایەن دادگای شۆرشی سنەوە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی بە یەک ساڵ زیندانی مەحکوم کرابوو، دوێنی ئازاد کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رێبوار عەبدۆڵاهی چالاکی کرێکاری، لە دادگای شۆرشی سنە لقی یەک لە لایەن قازی سەعیدییەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درابوو رۆژی یەکشەممە 22ی خاکەلێوەی 1394 بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی رەوانهەی زیندانی ناوەندی سنهە کرابوو. جێگەی باسە کە رێبوار لەم ماوەیەدا تانەی لە حوکمەکەی دابوو لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە سەر لە نوێ حوکمەکەی پشتراست کرایەوە. رێبوار عەبدۆڵاهی کرێکاری بیناسازی و خێزاندارە.
جوبەیر:رژێمی ئاخوندی رۆڵی دوژمنکارانە لە ناوچەکەدا دەگێڕێت
وەزیری دەرەوەی سعودیە، رژێمی ئاخوندی ئێرانی بە هەڕەشەکردن لە وڵاتی بەحرەین تۆمەتبارکرد و راشیگەیاند رژێمی ئاخوندی نیازێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە، رۆژی دووشەممە 5ی گەلاوێژی 1394، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فیدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا، کە لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجامیاندا، رایگەیاند" لێدوانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەستوەردانی ئەو وڵاتە لەکاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ نیشاندەدات".جەختیشیکردەوە، ئەو لێدوانانەی رژێمی ئاخوندی ئارەزووی ئێران لە تەمەحکاری بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەکە و رۆڵی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتە دەردەخات. جوبەیر ئاماژەی بەوەشدا، هەڵوێستەکانی ئەو دواییەی رژێمی ئاخوندی ئێران، یا پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکەوە هەیە، یاخود پەیوەندی بە شکستهێنانی هاوپەیمانەکانی لەیەمەن هەیە.
ناتانیاهۆ: وڵاتانی 5+1 سازشیان بۆ ئێران کردووە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەر لە دەستپێکردنی دانیشتنەکانی گرووپی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران وتی رێککەوتنێکی خراپ و ترسناک بەڕێوەیە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وڵاتانی کەنداویش کەوتنە ژێر کاریگەری ئیسرئیل و بەرپرسانی سعودیە چەندجارێک ئەو رستەیەی نەتانیاهۆیان دووبارەکردەوە، کە دەیگوت ئێران چوار پایتەختی عەرەبی بەڕێوەدەبات، بۆیە بەرهەڵستی خۆیان بۆ ئەو رێککەوتنە چاوەڕوانکراوە ئاشکراکرد، چونکە رێککەوتن و نەمانی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران دەرەنجامەکەی بەهێزبوونی ئێرانە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناتانیاهۆ هۆشداری سەبارەت بەوەش داوە، کە ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بکرێت، ئێران لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا دەبێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و هەڕەشەکانیشی بە پلەی یەکەم بۆسەر ئیسرائیل دەبن. جێگەی باسە کە لە دوایین لێدوانیدا ناتانیاهۆ رایگەیاندووە کە، وڵاتانی زلهێزی جیهانی و بە تایبەت ئەمریکا سازشیان بۆ رژێمی ئاخوندی کردووە.