یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەری زێرینگەری یان رووبەرووبوونەوەی جیددی باڵەکانی رژیم

شەری زێرینگەری یان رووبەرووبوونەوەی جیددی باڵەکانی رژیم
هۆگر

بە هاتنی رژیم بۆ قۆناغی دوای بەرجام، شەری باڵەکانی ناوخۆیی لەسەر پاراستن و وەرگرتنی پلە و پێگە و پووڵ و داهات لە قۆناغی رەخنە و گازەندەوە بۆتە شەڕە دەم و شەڕی فیزیکی. هێندێک لە کارناسان ئەو رووبەرووبوونەوەیانە بە شەڕی زێرینگەری دەشوبهێنن کە کۆتاییەکەی چەواشەکردن و فریودانی خەڵک و جیهانیانە بۆ درێژەدان بە حکوومەتی ئاخوندەکان و دەسەڵاتداریەتیەکەیانە  و هێندێکیش لەسەر ئەو بڕوایەن کە بابەتەکە لەو رواڵەت سازیانە تێپەڕیوە و باسی مانەوە و نەمانی باڵ و عەمەلیات کردنی باڵەکان لە جەستەی نیزامی دەسەڵاتداری ئێران لە ئارادایە. لەم ناوەدا فریوکاریی و شانۆگەرییەکان لە لایێک و رووبەرووبوونەوە جیدییەکانی ماوەێک لەمەوپێشیش لە لایێکی تر پێویستە لە لای یەک دابندرێن هەتا راستیەکان لەهەناوی رووداوەکان ئاشکرا بکرێن. 

لەدوای پەسەند کردنی بەرجام لەمەجلیسی رژیم، ئاخوند روحوڵلا حوسێنیان کە لە نوێنەرەکانی باڵی خامنەییە هەڕشەەی مردنی لە عەلی ئەکبەر ساڵحی و زەریف کرد. حسێنیان کە لە رووی داماویی لە راست بتۆن رێژی رئاکتۆری ئەراک کاری گەیشتە دابەزینی فشاری خوێنی و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، گۆیا ساڵحی لە کاتی سەردانی لە حوسێنیان لە نەخۆشخانە بە ناوبراوی ووتووە کە هەم ئێوە کایەی سیاسیتان کردووە و هەم ئێمەش. ویستوویەتی بڵێ خەڵک دڵخۆش مەبن هەمووتانمان لەسەر کار داناوە و ئێمە هەموو یەک ئامانج و مەبەستمان هەیە و ئەو یارییە سیاسیانەی کە لە مەجلیس و شوێنەکانی تر دەکرێتە مەیدانی شەری زێرینگەری ئێمە، بۆ راگرتنی دۆخی ئێستا وبەردەوامی دەسەڵاتداریەتی دوو چینی ئاخوند و پاسدارە. میللەت دڵخۆش مەبەن هیچ خەبەرێک بوونی نییە. 

ووتووێژێکیش لە لایەن مەهدی رەفسەنجانی تاقانەکەی رەفسەنجانی لە بڵاوکراوەکانی مەجازیی بڵاو بوویەوە کە ناوەرۆکی سەرەکیەکەی ئەوەیە کە بابەتی من (زیندانی بوونەکەی ) یاری باوکم( هاشمی رەفسەنجانی) لەگەڵ خامنەیی بۆ بەردەوامی دەسەڵاتداریەتیەکەیانە. 

راستیەکە چیە؟ ئەوەی ئەو رۆژانە لە ئارادایە شەری زێرینگەری یان خود سەرهەڵدانی درزێکی جیددی لە باڵەکانی ناوخۆییە؟ خامنەیی و بەشێک لە حکوومەت تەنانەت ئاخوند رەفسەنجانی لەسەر پێویستی دوو رەوت بوونی حکوومەت ( لە چاولێکەری لە مۆدێلی هێندێک لە وەڵاتانی جیهان) پێداگری دەکەن . سەعید حەجاریان لە تیۆریسەنەکانی باڵی بەناو رێفۆرمیستە ئیسلامیەکان (هەمان ریفۆرمخۆازان) لەسەر ئەو بڕوایە بوو کە پاراستن و مانەوەی حکوومەتی ئاخوندی لە بوون بە دوو رەوتی جیاوازیی دەسەڵاتداریەتی و دەستاودەست کردنی دەسەڵات لە نێو ئەو دوو رەوتەیە. بەڵام لە بنەڕەتدا ئەو دوو باڵە ئەوەندەیان خاڵی هاوبەش لە فکر و شێوەی سەرکووتی خەڵک و دزی و راورووتی داراییەکانی خەڵک و وەڵات هەیە کە جیاوازییەک لەنێوان ئەو دوو باڵە بۆ خەڵکی ئێران بوونی نییە. 

بە بروای نووسەر  شەری زێرینگەری لە شکڵی رواڵەت و فریوکارانەی چۆتە دەرەوە و ئیتر لە کۆنترۆڵی رژیم دا نییە. رکابەری و شەری باڵەکانی رژیم لەسەر دروست کردنی سەرچاوەکانی ژیانی وەڵات وەک دەسەڵاتی سیاسی و پێگەی کۆمەڵایەتی و وەدەست هێنانی سەرچاوەی ماڵی وەڵات چۆتە ناو قۆناغێکی نوێیەوە. بابەتی ناکۆکیەکانی دوو باڵ لەسەر دەستراگەیشتن بەو سەرچاوانەیە و بە زمانێکی تر ڕکابەری لەسەر دزی و راورووتی ماڵی گەڵانی ئێران و وەدەست هێنانی پێگە و پلەی زیاترە. هەموو  دروشمەکانی لایەنەکان لەسەر ئەو تەوەرە نیەت شوومانەیە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان لە هەر رێگە و ئامرازێک (نامرۆڤانەترین و نائیسلامیانە ترین رێگەکان) کەڵک وەردەگرن.  بەڵام ئیتر ئەو گشتە فریوکارییەی ئاخوندان و کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی جۆراوجۆر و ئامرازی دژ بە یەک بۆ درێژە دان بە حکوومەت لە کۆتایی رۆژەکانی خۆی ئیتر ئەو کاریگەرییە کارامەیەی نییە. نە پۆپۆلیسم تێکەڵ بە مەهدەویەت و تێئۆری سەرهەڵدانی ئەحمەدی نەژاد کە باسی ئیرانی بوونی دەرکرد و بە پشت بەستن بە حکوومەتە غەیرە دینەکانی وەک (وێنێزۆئیلا ، چین و کۆرەی باکور) زیاتر لە 800 میلیارد دۆلار داهاتی وەڵاتی بە فیرۆ دا و نە تەنانەت شیعەگەرایی دەسکردی خامنەیی بە ئیدعای رابەرایەتی جیهانی ئیسلام کە بە بەردەوامی لەسەر دوو بنەڕەتی سەرکووتی ناوخۆیی و قبووڵی سووکایەتی و گۆشەگیری دەرەوەیی و نێودەوڵەتی راوەستاوە و نە ئامرازی کەڵک وەرگرتن لە دروشمە زریقە و بریقەدارەکانی خەڵک سالاری دینی و ریفۆرمیستە درۆینەکان بە چەکی ئەهوەن کردنەوە ئاڵۆزییەکان و ئازادی بەیان و ... هیچکام ئیتر  ناتوانێ‌  ئەو رژیمە سەرانسەر لە دروشم و تێکەڵ بە درۆ و ئیدعایە بگەێنێتە ئامانج.  هەموو ئامرازە بە کاربراوەکان لە لایەن ئاخوندەکانەوە بۆ دەسەڵاـداریەتی لە ئێران لەماوەی ئەو 36 ساڵە وەک( مارکسیستی ئیسلامی، شیعەگەرایی ئیمام زەمانی، ئیسلاحخوازیی دینی و خەڵک سالاری ، میانەرەویی و دووریی لە گرژی، پان ئیرانیسم و پۆپۆلیسم و ....) یان بۆ درێژە دان بە حکوومەت بە کار هێنا، بەڵام ئەو حکوومەتە سەرانسەر درۆ و فریوکارە بە بێ بەرنامە، بەرنامەی سەرەکی خۆی کە دریژە دان بە ژیانی سیاسی دەسەڵاتی ئاخوندییە بردۆتە پێش. ئێستا کاری خەڵکی ئێران گەیشتووتە جێیک کە هاشمی رەفسەنجانی وەکوو رزگاریدەری خەڵک ( ئێوە بیخوێننەوە رژیم) خۆی پیشان دەدا. ناوبراو بە زانینی نەفرەتی خەڵک لە خامنەیی و سپا  دەیهەوێ‌  بازار گەرمی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و بەڵێنی سەرکەوتنی باڵی خۆی بدات  وبە درۆ خەڵک بێنێتە سەر ئەو قەناعەتەی کە بە بەدەست هێنانی مەجلیسەکانی خوبرەگان و شۆرای ئیسلامی دەتوانێ‌ خەڵک بە سرینەوەی خامنەیی و باڵی نابراو هیوادار بکات.


8 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەری زێرینگەری یان رووبەرووبوونەوەی جیددی باڵەکانی رژیم

شەری زێرینگەری یان رووبەرووبوونەوەی جیددی باڵەکانی رژیم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران