شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 36مین کۆبوونەوەی خۆیدا رایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە بەیاننامەی هاوبەش و دێکۆمێنتاری 10ڕێکخراوی مافی مرۆڤ کە 4رێکخراوی ڕاوێژکار لەخۆدەگرێت لە پێوەند بە کوشتاری 30هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی 1367 و هەوڵی دادگایی کردنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران.
ساڵی 1367هەتاوی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و سەردەمی دەسەڵاتداری میرحسێنی موسەوی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی رژیم و بە فەرمانی خومەینی کوشتار و ئێعدامی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی ئێران و کوردستان گەییشتە لوتکە و لە ئاکامدا زیاترلە 30هەزار مرۆڤی بێتاوانی نیشتمانپەروەر بە شێوەی جۆراجۆر ئێعدام کران، لە حاڵێکدا جیهان ئاگاداری ئەو تاوانە نامرۆڤانەی ڕژیم بوو، دوای تێپەڕینی زیاترلە 29ساڵ کەیسی ئەو جەنایەتە دژە گەلیەی ڕژیمی ئاخوندی بابەتی ڕۆژی کۆر و کۆبەندی ناوەندە جیهانی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤە.