سەردانی هەیئەتێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندی سلێمانی سازمانی خەبات
دوانیوەروی رۆژی پێنج شەممه 14ی 9ی 2017 هەیئەتێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به سەرپەرشتی بەرێز سوران نووری بەرپرسی نوێی پەیوەندییەکانی حدک له سلێمانی سەردانی پەیوەندی سلێمانی سازمانی خه باتیان کرد که له لایه ن هه یئەتێکی پەیوەندییەکانی سلێمانی سازمانی خەبات به سەرپەرشتی فواد جەعفەری پیشوازییان لێکرا.
لەوکۆبوونەوەدا لەسەر بابەتی لێکنزیک بوونەوەی ئەحزابی روژهەڵاتی کوردستان و هەنگاونانی کردەیی له راستای پشتیوانی له نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستانی ئێران و هەروەها بابەتەکانی رۆژی کوردستان به گشتی و دەستێوەردانەکانی رژیمی ئاخوندی بەتایبەت له هەریمی کوردستان کرد بە تێر و تەسەلی قسە و باسیان لەسەر کرا.