خەباتمیدیا: ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۱۳-۹ـ ۲۰۱· لقی شازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە رفراندۆم کەرنەڤالێکی لە یاریگای تۆپی پێی ناحیەی رزگاری ...
ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۱۳-۹ـ ۲۰۱· لقی شازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە رفراندۆم کەرنەڤالێکی لە یاریگای تۆپی پێی ناحیەی رزگاری بەڕێوە برد. لەسەر بانگهێشتی فەرمی لقی شازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی بالای سازمانی خەبات ی کوردستان بەشدارییان لەو کەرنەڤالە دا کرد.
لەم رێ و رەسمەدا شاندی سازمانی خەبات بەسەرپەرشتی بەرێز رێبوار حسینی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان لە لایەن بەرپرسی لقی شازدە بەرێز بڵند ئیسماعیل و ئەندامانی تری لقەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
شاندی سازمانی خەبات لە نزیکەوە پاڵپشتی خۆیان بۆ رێفراندۆمی 25ی سێپتامبر دەربڕی و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.