کۆمەڵانی خەڵکی شورشگیر و ئازادیخواز ، حیزبو رێکخراوە سیاسییەکان!
هەر وەک ئاگادارن لە ماوەی رۆژانی رابردوودا رژیمی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی کردەوەی جەنایەکارانەی دا بۆ هێرش کردنە سەر کۆڵبەران ، کە بوە هۆی گیان لە دەست دانی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی هەنگەژالی شاری بانە.
خەلکی تێکوشەر و خەباتکاری شاری بانە بو دەربرینی نارەزایەتی خویان بەو کردەوە جینایەتکارانەی رژیمی کوماری ئیسلامی دەستیان دایە مانگرتن و خۆپێشاندانی هیمنانە ، کە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکان لەسەر بڕیاری فەرمانداری شار، خۆپێشاندانەکەیان بەرەو توندوتیژی برد و لە دژی خەڵکی نارازی، گازی فرمێسکریژ و گولەی پلاستیکیان بە کار هینا، کە لە ئاکامدا چەندین کەس بریندار بوون و دەسبەسەر کران . خە ڵکی شارەکانی مەریوان و سنە و زۆر شۆێنی دیکە ی کوردستان پشتیوانیان لە نارەزایەتییەکانی بانە کردوهاتنە سەرشەقام، پێویستە هیزە ئازادیخوازەکان، ئەحزابی چەپ، ریکخراوە کریکارییەکان ، نەیارانی رژیم ، پاڵپشتی دەنگی نارەزایەتیی خەڵکی شاری بانە و باقی شارەکانی کوردستان بن و بە شێوەی جۆراوجۆر جەنایەتی رژێمی کۆماری ئیسلامی مەحکووم و ریسوا بکەن .
بەم بۆنەوە رۆژی شنبه ریکەوتی 23ی سپتامبری2017ی زایینی کات ژمیر ١٣ تا ١٤ خوپیشاندانیک لە وڵاتی نورویژ شاری ئوسڵۆلە بەرانبەر سفارەتی کۆماری ئیسلامی بەرێوە دەچیت . داوا لە هەموو شورشگیران، ئازادیخوازان، رێکخراوەو حیزبە سیاسیی و کومەلایەتییەکان دەکەین کە بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بن و پیشتیوانی خویان دەرببڕن .
لە لایەن:
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران / کۆمیتەی نۆروێژ
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان / کۆمیتەی نۆروێژ
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران/ کۆمیتەی نۆروێژ