رێورەسمی 5ی خەرمانان سادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی سازمان و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی لەلایەن کۆمیتەی
رۆژی شەممە 25ی خەرمانانی 1396 بەرامبەر بە 16ی سێپتامبری 2017، لە شاری رۆدەی وەلاتی نۆروێژ رێورەسمی 5ی خەرمانان ٠Šادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی سازمان و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی لەلایەن کۆمیتەی نۆروێژی سازمانەوە بەرێوەچوو.
سەرەتای بەرنامەکان بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک وەستان وەکوو رێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەت شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات دەستی پێکرد.
پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ بە هەردوو زمانی کوردی فارسی لەلایەن کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانەوە پێشکەش کرا.
لە دوای پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ، کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات وتەیەکی پێشکەش پێشکەش کرد، بەرێز سکرتێری گشتی لە وتەکانی دا ئیشارەی بە چەند خاڵی گرینگ کرد و فەرموی: هەر کەس کەمێ بگەرێتەوە بۆ دواوە و مێژووی جووڵانەوەی کورد بخوێنێتەوە سازمانی خەباتی بۆ دەردەکەوێ، سازمانێک کە بە سەداقەت، وەفا بە عەهد، نەبەز لە مەیدانی نەبەردی دا و رووسوور لە کاری شۆرشگێڕی دا ئەوە کاکڵەی کاری ئێمەیە، سازمانێک کە زۆر وەخت بەرپرسەکانی لە پێشەوە بوون لە مەیدانی شەردا، زۆر وەخت بەرپرسان و کادری رێبەری لە مەیدانی شەردا بریندار و شەهید دەبوون. لە مەیدانی کاری سیاسیش دا هەروامان کردووە و هەر واش بەردەوام دەبین.
بەرێز کاک بابەشێخ لەبارەی یەکیەتی و تەبایی بزوتنەوەی کوردستان وتی: ئێمە دەردەکە دەزانین و دەرمانەکەش دەزانین، بەڵام دەرمانەکە بەکار ناهێنین بۆ چارەسەری دەردەکە، دەردی ئێمە نەبوونی تەبایی و یەکیەتی و یەکگرتووییە.
ئێمە لەبەرامبەر رژێمێکی تا سەر ئێسقان درندە جینایەت و مرۆڤکوژی بەرەورووین کە تەنیا دەتوانین بە یەکگرتوویی لەبەرامبەر ئەو رژیمەدا بوەستین.
بەرێزیان سەبارەت بە دەوری رژیم بۆ کاری تێکدەرانە و مەترسیەکانی بۆ ناوچە و هەرێمی کوردستان وتی: رژیم ئێستا عێراقی هەڵ لووشیوە و هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە حەشدی شەعبی بە هێنانی پاسدار بۆ مەرزەکان، رژیمێکە بە تەواوی مەعنا دێوەزمەیە. ئێمە دەتوانین بە یەککار دەتوانین رووبەرووی بینەوە بە یەکیەتی و تەبایی و یەکگرتوویی. وە خەڵکی کوردستانی باشووریش تەنیا ئەو رێگەیان هەیە. وە ئەگەر یەکگرتوویی نەبن دڵنیابن رۆژێک دێ کاڵەک بە ئەژنۆی خۆیان دەشکێنن. بۆچی یەکگرتوو نەبن لەبەرامبەر ئەو هەموو دەخاڵەتانەی رژیم، دەرکەوت ئەو رژیمە دۆستی هیچ کوردێک نیە.
لە بارەی ئامادەیی خەڵکی کوردستان و رووداوەکانی ئەم دواییەی شارەکانی رۆژهەلاتی کوردستان کاک بابەشێخ فەرمووی: خەڵکەکەمان ئامادەیە قارەمانەتی خەڵکی شاری بانە و خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان دەریخست ئەو خەڵکە ئامادەیە بەڵام حیزبەکان ئامادەنین، ئێمە هێزێکی یەکگرتووی نیزامی دروست بکەین ئێمە هاوپەیمانیەکی نیزامیمان هەبێ کە بتوانین پێکەوە کاربکەین بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو رژیمە، هیچ حیزبێکی سیاسی بە تەنیا ناتوانێ رووبەرووی رژیم بێتەوە ئێمە دەبێ لە تاک تاکی ئەو کۆمەڵگەیەی خۆشمان کەڵک وەرگرین.
لە دوای وتەکانی رێزار سکرتێری گشتی، دوو کەس لە لاوانی رێزەکانی سازمانی خەبات مۆمی 37 ساڵ تەمەنی پرسەروەری سازمانیان داگرساند.
دوا بەدوای ئەوە کاک جەلالی خۆشکەلام بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی وەڵاتی سازمانی خەبات وتەیەکی پێشکەش کرد. پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی لاوان و ئافرەتانی خەباتی کوردستان لە نۆروێژ لەلایەن خاتوو کەژاڵ کاکەییەوە خوێندرایەوە.
ژمارەیەک لە هێز و لایەنی سیاسی کوردستانی و ئێرانی پەیام و بروسکەیانهەبوو کە بریتی بوون لە:
پارتی دیموکراتی کوردستان، شەعبان نێروەیی
سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران، بەرادەر ئەدیب
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، قادر عەزیز بەگ
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەندرێن باوەنووری
حیزبی دیموکراتی کوردستان، سۆران شێرزاد
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئیبراهیم کۆنەپۆشی
پارتی ئازادی کوردستان، رێبوار ئەحمەدزادە
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران لە نۆروێژ
پارتی دیموکراتی کوردستان باکوور
پارتی سەربەستی کوردستان
کۆمەڵەی کەڵتووری کورد لە ئوستفۆڵد، ئەنوەر پوویا
سالار شوانی
برگەی دووهەمی رێورەسمەکە بریتی بوو لە ئاهەنگ و هەڵپەرکێ کە تا سەعات 23:30 بەردەوام بوو.