دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە یەکەمین وتاری خۆی لە کۆری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕژیمی ئاخوندی بە ڕژیمێکی قاتل ،جینایەتکار و دیکتاتۆری گەندەڵ ناو برد کە
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە یەکەمین وتاری خۆی لە کۆری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕژیمی ئاخوندی بە ڕژیمێکی قاتل ،جینایەتکار و دیکتاتۆری گەندەڵ ناو برد کە گەورەترین پیشتیوانی ترۆریزمە، هەروەها پێداگری لەسەر ئەوەکردەوە کە خەڵکی ئیران خوازیاری ئالۆگۆرن.
سەرۆک کۆماری ئامریکا وتی :حکومەتی ئێران نقابێکی دیموکراسی بە سەر دیکتاتۆریەکی گەندەڵەوەیە و وڵاتێکی دەوڵەمەند و میژویی کردووە بە وڵاتێکی سەرکێش و هەژار ، کە هەناردەکردنی سەرەکی ئەو خوێنرێژی و بشێویە.ئەو قوربانیانەی لە هەموو کەس دەرد و رەنجی ئەو حکومەتەیان تەحەمول کردووە خەڵکی ئێران بوون.
ڕژیمی ئێران بە جێی ئەوەی کەڵک لە داهاتەکان بۆ باشتر کردنی دۆخی ژیانی خەڵکەکەی وەرگرێ، داهاتە نەوتیەکانی یارمەتی حیزبۆڵاو تروریستە کانی دیکە ئەدات کە موسلمانانی بێتاوان بکۆژرن و هێرش دەکاتە سەر جیرانەکانی.
ئەم داهات و سەروەتە بەراستی مافی رەوای خەڵکی ئێرانە کە بۆ حکومەتی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد خەرج دەکرێ سوتەمەنی بۆ شەڕی ناوخۆی یەمەن دەنێرێ و ئاشتی و ئارامی لە خۆرهەلاتی ناوەراست لاواز دەکات.
ئێمە ناتوانین رێگەبدەین رژێمێکی تاوانکار بەردەوام بێ لە چالاکی تێکدەرانە و هاوکات مووشەکی مەترسیدار بکرێ. ئێمە ناتوانین پشتیوانی لە رێکەوتنێک بکەین کە لە کۆتایی دا بەرنامەیەکی ناوکەیی بەرهەم بێنێ.
ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژیمی ئێران یەکێک لە خراپترین و یەک لانەترین ڕێکەوتنێک بووە کە ئامریکا تا ئێستا کردوویەتی. بە روونی بیڵێم، کەم رێکەوتنە جێێ شەرمە بۆ ئەمریکا و من بیری پێم وانیە ئێوە بیستبێتان.
کاتی ئەوە هاتووە کە تەواوی جیهان بێتە ریزی ئێمەوە بۆ ئەوەی داوا لە رژیمی ئێران بکەین کە کۆتایی بە بەرنامەی کوشتار و تێکدان بێنێ. کاتی ئەوەیە کە ئەم ڕژیمە هاووڵاتیانی ئەمریکایی و وڵاتانی دیکە کە نادادپەروەرانە گرتوویانن ئازاد بکات.
سەرەڕای ئەمانە حکومەتی ئێران دەبێت پیشتیوانی خۆی لە تروریستەکان کۆتایی پێ بینێ، خزمەت بە خەڵکی خۆی دەس پێکات و ڕێز لە ماف و دەسەڵاتی جیرانەکانی بگرێ، هەمو جیهان دەزانێت کە خەڵکی ئێران خوزیاری گۆرانن، ڕژیمی ئێران زیاتر لە هەر شتێک لە خەڵکی خۆی دەترسێ.