لە ئیسلامئاوای کرماشان بە هۆی هەژاری و نەداریەوە پیاوێک ژن و منداڵەکانی و خۆی کوشت.
لە ئیسلامئاوای کرماشان بە هۆی هەژاری و نەداریەوە پیاوێک ژن و منداڵەکانی و خۆی کوشت.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی 1396، پیاوێکی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان بەناوی هومایون ئەحەمەدیان دوای ئەوەی هاوژینەکەی بەناوی ”موژگان مەحموودی“ و دوو کچەکەی تەمەن ٤ و ٩ساڵانەکەی بە ناوەکانی ”رۆژان و رەها“ کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری ئیسلام ئاوا ناسننامەی ئەو کەسەی ”هومایوون ئەحمەدیان“ ڕاگەیاندووە.
هومایون ماوەی ٤ مانگ بوو کە لەسەر کارەکەی دەرکرابوو و لەو ماوەیەدا بێکار بووە.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە، لە شاری روانسەر ژنێک بەناوی زوڵێخا سەلەکانی بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە خۆی منداڵە تەمەن 3کەی کوشتووە.
شایانی گووتنە بە هۆی قەیرانە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت هەژاریەوە رێژەی خۆکوژی لە کوردستانی ئێراندا پەرەی سەندووەو خۆکوژی بووەتە دیاردەیەکی باو لە کوردستاندا.