یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!

مامۆستایان و خوێندکارانی تێکۆشەر!

لە پاش پشووێکی چه‌‌‌ند مانگی،مەدرەسەو ناوەندەکانی خوێندن و زانست بەرووی مامۆستایان و خوێندکاران و فێرخوازان کرایەوە و  چەرخی هیوا و تامەزرۆیی بۆ پێش کەوتن و گەشەدانی بناغەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی کەوتەوە گەڕ. 

گۆمان لەوەدانییە پرۆسەی فیرکردن وزانست خوازی، دەکرێ‌ بوتری لە سەرەکی ترین و گرینگترین قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤایەتی و لە بەرهەمەکانی پێش کەوتنی بیر و ئەندیشەن لە پێناو بردنە سەرێی هوشیاری و گه‌‌‌شه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵگاو پیشەسازی، و  گرینگیەکی یەکجار زوری بۆ نەوەی ئێستاو و داهاتوو و رەوتی گەشەی مرۆڤ هەیە. هەر بۆیە سیستەمی راهێنان و پەروەردە لەلایەن وەڵاتان و نەتەوەکانی جیهان گرینگیەکی زۆری پێ دەدرێ‌ و دەکرێ‌ ئاستی پێش کەوتنەکانی هەر کۆمەڵگاێک بە پێش کەوتوویی سیستەمی پەروەردەی ئەو کۆمەڵگایانە مەزەندە بکرێ‌.  

هەڵبەت سەربەخۆیی ناوەندەکانی بارهێنان و پەروەردە لە دەسەڵات و سیستەمی حکوومەت، مەرجی سەرخستنی پرۆسەی بارهێنان و خوێندنە  و خاڵی یەکلایکەرەوەیەو پێش کەوتنی وەڵاتانی دیموکراتیکیش لەو خاڵە دایە و بە هیچ جۆرێک نیزامی خوێندن لەو ئیستانداردەی کە بۆی دیاری کراوە مەگەر بە لێکۆڵنەوەو بەراوردی شارەزایان و پسپۆران، دەنا هەر لە خۆوەو بە بریاری بە پەلەو بێ بنەما،ئاڵوگۆری بۆ بەرژەوەندییەکانی حکوومەت و دەسەڵات بە سەردا نایەت، و دواجار بەرهەمەکەشی پەروەردە و دەرهێنانی تاکی ئازاد و بیرمەند بووە.بە داخەوە لەوەڵاتانی دیکتاتۆریی بە تەواوی پێچەوانەیە و تەواوی پێکهاتەی خوێندن و نیزامی پەروەردە لە ژێر رەکێفی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و بۆ خزمەت کردنی دەسەڵاتدارانی زاڵم بووە و بەرهەمەکەشی تاکی بەندکراو  بووە. 

مامۆستایان و ئوستادانی هێژا!

هاوەڵاتیانی شۆڕشگێر!

خویندکارانی دلسۆز!

ئەوەی روون و ئاشکرایە ئێران یەک لەو وەلاتە دیکتاتۆرانەیە کە پێکهاتەی دەسەڵاتداریەکەی بە پاساوی ئیدئۆلۆژی دواکەوتووانەی ئاخوندیی، سەرجەم جومگەکانی نیزامی بارهێنانی قۆرغ کردووە و بە دەیان فیلتیر و بەربەستی لەبەردەم پەروەردەی ئیستانداردی جیهانی دروست کردووە و بەوەش نەوێستاوە و مێژووێکی چەواشە و زانستێکی کۆمەڵایەتی ناسەردەمیانە و دژ بە ئازادییەکانی مرۆڤ پەرە پێ دەدا. 

بێگومان کێشەی نیزامی خوێندن وبارهێنان لە ئێراندا تەنیا لەو چوارچێوەدا نیەو قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران پەل و پۆی هاوێشتۆتە سەرانسەری کۆمەڵگا و بە تەواوی هەموو بەشەکانی تووشی زیانی گەورە و خەسارەت کردووە. سیاسەتە شەرئەنگێز و ئاژاوەگیرییەکانی رژیمی ئاخوندی لە ئاستی ناوچەیی و تەریک کەوتنەوەی ئێران لە ئاستی جیهانی و تاڵان و دزی سەرسوورهێنەر و بە فیرۆ دانی داهاتی گشتی و بایکوت و لەرزوک بوونی ئابووری و پەرەدان بە بیکاری و هەژاری و دەیان خەسارەتی کۆمەڵایەتی تر ، بێگومان کاردانەوەی لەسەر هەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگا و یەک لەوانە نیزامی خوێندن و پەروەردەی کۆمەڵگاش دەبێ.  لە وەڵاتیکی تا سەر ئیسقان نوقمی کێشە و ئالۆزی و نەهامەتی ناکرێ‌ چاوەریێ ئاست بەرزی نیزامی خوێندن بین و هۆکاری سەرەکی بۆ هەموو ئەو کێشانەش تەنیا و تەنیا دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتدارانی زێدەخواز و نەزانی ئاخوندی کە لە پێناو حوکمی نارەوایان، ئامادەن هەموو بایەخ و بەهاکان بخەنە ژێر پێ و کۆمەڵگا بە هەموو چین و توێژەکانیەوە بکەنە قوربانی حەزەکانی خویان. 

مامۆستایان و خویندکارانی کوردستان!

بێگومان ئەو بارودۆخە خەماوییە لە کوردستانی ژێر ستەمی ئاخوندی زیاتر کارەساتبار و  هەژێنەرترە و سیاسەتی جیاوازیی دانانی چەندین ساڵەی ئاخوندان لە راست خەڵکی کوردستان زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و ستەمی نەتەوەیی بەرۆکی هاوەڵاتیانی گرتووە. یەکێک لەو لایەنانەی وەک ستەمی زیاتر دەبیندرێ‌ نەهێشتنی خوێندن و فێربوون بە زمانی زکماگیە و بە پێچەوانەی بەڵینە درۆینەکانیان خۆێندن بە زمانی دایک تا ئێستاش نە تەنیا کاری پێ ناکرێ‌ بەڵکو وەک تاوانیک تەماشای دەکرێ‌ و رێگەی پێنادرێ‌. 

ئەوەی جێگەی ئومێد و خوشحاڵیە سەرەرای بوونی هەموو ئەو کێشە و کەند و کۆسپانە ئیرادەیێکی بە هێز بوونی هەیە بۆ پەرەدان بە زانست و خوێندن . خەڵک زۆر بە باشی لەوە گەیشتوون کە تاکە رێگە رووبەرووبوونەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندییە و یەکێکیش لەو کاردانەوە کاریگەرانەی دەکرێ‌ بەکار بهێندرێ‌، بردنە سەرەوەی ئاستی وشیاری و زانینی کۆمەڵگا و تاکەکانیەتی و مێژووش سەلماندویەتی کە چینی خوێندکار و فێرخواز هەمیشە کاراکتەری سەرەکی بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی ناعادیلانەی دەسەڵاتداران بوون و دەسەڵاتی ئاخوندیش زۆرترین ترسی لەو توێژە وشیارەی کۆمەڵگا هەیەو به‌‌‌رپرسانی رژیم له‌‌‌ هه‌‌‌ولدان ریگری بکه‌‌‌ن له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وپیشچوونی خۆیندن له‌‌‌ کوردستانداو شاروناوچه‌‌‌کانی کوردستانی له‌‌‌ باری خۆیندن و گه‌‌‌شه‌‌‌ی زانستی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتونه‌‌‌بن.هه‌‌‌ر ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداران دژی دانیشتوانی کوردستان و به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت دژ به‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی خۆیندن و خۆیندکاران وای کردوه‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ لاوانی کورد روو بکه‌‌‌نه‌‌‌ کاری مه‌‌‌ترسیدارو بۆ په‌‌‌یداکردنی بژیوی روو بکه‌‌‌نه‌‌‌ کاری سه‌‌‌ختی کۆڵبه‌‌‌ری که‌‌‌ له‌‌‌ زۆر جار له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هیزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانی رژیم ده‌‌‌که‌‌‌ونه‌‌‌ به‌‌‌ر هیرش و تا ئیستا ده‌‌‌یان کۆلبه‌‌‌ر شه‌‌‌هید کراون.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی ئەو رۆژە گرینگە لە سەرجەم مامۆستا و خوێندەوان و فێرخوازان سلاو بۆ ئیرادەی شۆڕشگێرانەی ئەو توێژەی کۆمەڵگا دەنێرێ‌ و دووپاتی دەکاتەوە کە تەنیا رێگەی کۆتایی هاتن بە هەموو ستەم و بێ بەشیەکان لە ناوبردنی دەسەلاتی دیکتاتۆری ئاخوندی و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیمکراتیک و پارلەمانیە و بۆ ئەو مەبەستەش یەکانگیریی  سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتیش چینی وشیارتری کۆمەڵگا حەیاتیە و بەردەوام بوون لەسەر خوێندن و وەرگرتنی زانست و مەعریفە یەکێک لە رێگەکانە بۆ کورت کردنەوەو کۆتایی هاتنی تەمەنی دەسەڵاتدارانی ئاخوندیی. 

بروخێ‌ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی 

سەرکەوێ‌ خەباتی کوردو گەلانی ئێران 

 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

ده‌‌‌فته‌‌‌ری سیاسی 

30ی خه‌‌‌رمانانی 1396

 


7 ساڵ و 2 مانگ و 3 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران