ئاسۆشێتدپرس رایگەیاند کە: ڕۆژی چوارشەممە ئێرانیانی تاراوگە لە دژی هاتنی حەسەن ڕۆحانی، لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان نارزایەتیان دەربری. خۆپیشاندەرەکان ب
ئاسۆشێتدپرس رایگەیاند کە: ڕۆژی چوارشەممە ئێرانیانی تاراوگە لە دژی هاتنی حەسەن ڕۆحانی، لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان نارزایەتیان دەربری. خۆپیشاندەرەکان بەوتنی دروشمی جۆراوجۆر، سرودی نەتەوەی و بەرز کردنەوەی دروشمی( ئیرانی ئازاد) شەکانەوەی ئالای ئێران درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دەدا. لەو خۆپیشاندانەدا سەرەرای پێشکەش کردنی چەندین لایەنی هونەری و وتنی سرود و ... چەندین کەسایەتی سیاسی دیاری ئامریکا وتاریان پێشکەش کرد وەک: سیناتۆری پێشویی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئامریکا جۆزێف لیبرمەن، نوێنەری دێمۆکراتی ویلایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەلیوت ئەنگەل و جان بۆلتەن نوێنەری پێشوی ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان.
مۆحەمەد گولشەن کە لەدایک بووی ئێرانە و نزیکەی سێ دەیەیە لە تۆرنتۆ نیشتەجێیە وتی: بە باوەڕی من ئامریکا نابێ ڵەگەل ئێران دانوستان بکات.
هەروەها ناوبراو وتیشی کە من زۆر رەنج دەکێشم و تەنانەت خێزانەکەشم کە لە ئێرانن، هیوادارین ڕۆژێک لە ئێراندا دیمۆکراسی بەرقرار بێ.
حەمید قرجە، کە ئەویش ئێرانیەکی تاراوگە نشینە و بۆ بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان لە تۆرێنتۆوە چوبووە نیویۆرک، خۆشحالی خۆی لە هەمبەر وتارەکەی ترامپ سەرۆکی ئامریکا دژی رژیمی ئێران دەربڕی. و هەروەها ئاماژەی بەوەش داو وتی: وا دیارە ترامپ بارودۆخەکەی هەڵسەنگاندووە و ئەو سیاسەتی رێکەوتنەی کە لەسەردەمی ئۆبامادا پیرەو کرابوو هیچ ئاڵوگۆرێکی بەسەر ئێراندا نەهێنا، بۆیە پێویستە سیاسەتێکی دیکە بۆ ئێران لەبەرچاو بگیرێ.