ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٢ هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان به‌رامبه‌ر به ٢٢ی سێپتامبیری٢٠ ١٧ ئه‌ندامانی کومیته‌ی فینلاندی سازمانی خه‌بات له سه‌ر داوای لیژنه‌ی ئاماده‌کاری که‌رنه‌ڤ
ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٢ هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان به‌رامبه‌ر به ٢٢ی سێپتامبیری٢٠ ١٧ ئه‌ندامانی کومیته‌ی فینلاندی سازمانی خه‌بات له سه‌ر داوای لیژنه‌ی ئاماده‌کاری که‌رنه‌ڤاڵی ڕیفراندۆم له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌کی دیار و به‌رچاو به‌شداریان کرد. شایه‌نی باسه ئه‌م کەرنەڤاڵه بۆ پاڵپشتی گشتپرسی و سەربەخۆی کوردستان بەڕێوەچوو و، رەوەندی کوردی و بەشێکی سیاسەتڤانان و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەش که پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وایی کورد ده‌که‌ن به‌شداریان کرد.
یه‌کێک له گۆڕه‌پانه‌کانی نزیک باڵەخانەی په‌رله‌مانی فینلا‌ندا، به‌درێژایی سێ کاتژمێر به ئاڵای کوردستان داپۆشرا. ئه‌وه دواهه‌مین که‌رنه‌ڤاڵی کوردستانیانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته بوو و، به‌و ئاهه‌نگه پشتیوانی خۆیان بۆ گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان دەربڕی.