سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاست ئێران و جیهان درێژەی هەیە
وەرزشوانێکی مەریوانی قارەمانییەتی کێبڕکێیەکانی جیهانیی پەروەرش ئەندامی جامی جیهانیی ٢٠ ١٥ی زایینی ئاڵمانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد و دوو کچە وەرزشوانی کورد پلەی قارەمانیەتی ئێرانیان لە کێبڕکێکانی تێکواندوو بە دەست هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لوقمان خالیدی وەرزشوانی مەریوانی توانی دوو میداڵی زێڕ بە دەست بێنێت و پلەی قارەمانییەتی جیهان لە کێشی ٨٥ کیلۆدا و هەروەها پلەی قارەمانی قارەمانان لە نێوان سەرجەم کێشی کێبڕکێیەکانی جیهانی پەروەرش ئەندام بە دەست بێنێت. ئەو وەرزشوانە دوای ئەو سەرکەوتنە لە کێبڕکییەکانی جامی جیهانیی پەروەرش ئەندام، بۆ تیمی میللی پەروەرش ئەندامی ئاڵمان بانگهشێت کرا. هەروەها لە بیسته‌مین خولی کێبڕکێکانی تێکواندۆی ژنان( قاره‌مانیی وڵات) له ئاستی ته‌مه‌نی لاوان و گه‌وره‌ساڵان، که به به‌شداریی ٢٠ ٣ وه‌رزشوان له ٣١ پارێزگای ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، تیمی تێکواندۆی ژنانی سه‌قز به نوێنه‌رایه‌تیی پارێزگای سنه، توانیی ٢ میداڵیای زێڕ و بۆرۆنز به‌ده‌ست بێنێت. له کێشی ٤٦ کیلۆدا "ئه‌سرا هاشمی" توانیی پاش سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو ڕکه‌به‌ره‌کانیدا میداڵی زێڕ به‌ده‌ست بێنێت و "ڕووناک حه‌سه‌نزاده" له کێشی ٥٧ کیلۆدا، پله‌ی سێهه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد و مێداڵی بۆڕۆنزی ئه‌م کێبڕکێیانه‌ی له مل کرد.
تاهیر ئەلچی لە گۆڕستانی "یەنی شەهر"دا بە خاک سپێردرا
ئەلچی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد کە لە ئاکامی شەڕی نێوان پۆلیسی تورکیە و کەسانی نەناسراو گیانی لە دەست دابوو، لە گۆڕستانی "یەنی شەهر"دا بە خاک سپێردرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی ناوبراو لە سەرەتادا لە بەرامبەر پەیکەری مافی مرۆڤ لە پارکی "کۆشوویۆلۆ"دا دەستی پێ‌کرد. دواتریش خەڵکی بەشدار لەو ڕێورەسمەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوکاران و هاوپیشەکانی ناوبراویش لە نێوانیاندا بوون، بە دروشمی "شەهید نامرن" و بە هەڵگرتنی سەدان وێنەی ناوبراو و لە کاتێکدا کە تەرمی ناوبراویان لە ئاڵای سێ ڕەنگی کوردستان ئاڵابوو، بەرەو گۆڕستانی "یەنی شەهر" برد و بە خاکیان سپارد. تاهیر ئەلچی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، تەمەنی ٥٠ ساڵ و باوکی دو منداڵ بوو و دو ڕۆژ لە مەوبەر لە ئاکامی شەڕی نێوان پۆلیسی تورکیە و کەسانی نەناسراودا گیانی لە دەست دا. ئێستا هەم دەوڵەتی تورکیە و هەمیش پ.ک.ک یەکتری بە کوشتنی ئەلچی تۆمەتبار دەکەن.
ئاوی به‌نداوی بۆکان بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ بەردرایەوە
یه‌که‌مین قۆناغی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی بۆکان به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی ورمێ به ئامانجی وه‌ژینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ئه‌نجام درا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشه‌ممه/ 9ی سه‌رماوه‌ز پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ له ڕێگای ڕووباری زه‌ڕینه و سیمینه له شاری میاندوئاو دەستی پێ کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئه‌م پڕۆژه‌یه به درێژایی 25 کیلۆمه‌تر جێبه‌جێ کراوه، و یه‌که‌مین قۆناغی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی بۆکان له‌م ڕێگایه ئه‌نجام دراوه و له پێناو وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به‌ره‌و ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ده‌چێت. ڕووباری زه‌ڕینه یه‌کێک له ڕووباره گرینکه‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بووه و میاندوئاویش به بۆنه‌ی دۆخی تایبه‌ت، ڕۆڵێکی گرینگی له وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ هه‌یه.
کوژرانی سەرهەنگێکی رژێم و 22 کەسیتر لە ماوەی 3 رۆژدا
سەرهەنگی پاسدار عەبدۆلرەشید رەشوەند و 22 ئەندامیتری سوپای تیرۆریستی ودس لە سووریە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو سەرهەنگێکی پاسدار و 22 ئەندامیتری سەر بە سوپای تیرۆریستی قودسی رژێمی ئاخوندی کە رۆیشتوونەتە سووریە لەو وڵاتەدا کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، کوژراوەکان بریتین لە، عەبدۆلرەشید رەشوەند، محەمەد جۆمعە محەمەدی، فەخرەدین ئەکبەری، سەرتیپی پاسدار، عەبدۆلرەزا مۆجیری، پەرویز بامری، عۆمەر مەلا زەهی، نەزەر محەمەد بامری و ... هتد.
فەرانسە خوازیاری راپۆرتی وردە لەمەر رابردووی چالاکییە ناوەکییەکانی رژێم
فەرانسە خوازیارە کە وردبینی بکرێت لەمەر چالاکیە ناوکەییەکانی رژێمی ئاخوندی لە رابردوودا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 9ی سەرماوەزی 1394، لە سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوەکانی شۆرای حۆکامی ئاژانسی نێونەتەوەیی ئێنرژی ئەتۆمی لە مەر رژێمی ئاخوندی، وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە رایگەیاند، ئاژانس دەبێت هەموو رابردووی چالاکیە ئەتۆمییەکەی رژێمی ئاخوندی رابگەێنێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆمن نادال، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە خوازیاری بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی گشتگیر و هەمە لایەنە لە مەر رابردووی چالاکیە ئەتۆمیەکانی رژێمی ئاخوندی بوو. جێگەی باسە کە ئەو راپۆرتەی کە بریارە رۆژی چوارشەممە بدرێتە شۆرای حۆکام کاریگەری دەبێت لە سەر رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی رۆژئاوا و رژێمی ئاخوندی.
قاعیده هه‌ڕه‌شه له سعودیه ده‌کات
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 10ی سەرماوەزی 1394، رێکخراوی قاعیده له نمیچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ند په‌لامارێکی له حکومه‌تی سعودیه کرد، گه‌ر بێت و حوکمی له‌سێداره‌دانی ئه‌ندامانی سه‌ر به رێکخراوه‌که‌ی، جێبه‌جێ بکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،ئه‌و رێکخراوه که باره‌گاکه‌ی له یه‌مه‌نه، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: "قاعیده زانیاریی له‌باره‌ی خواستی سعودیه‌وه هه‌یه بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌ندامه‌کانی له گرتوخانه‌کان، بۆیه گه‌ر حکومه‌تی سعودیه ئه‌و سزایه جێبه‌جێ بکات، ئه‌وا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه و چه‌ند هێرشێک له‌نێوجه‌رگه‌ی سعودیه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین". هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌زگانی راگه‌یاندن بڵاویان کرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه به‌نیازن حوکمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر زیاتر له 50 که‌سدا جێبه‌جێ بکه‌ن که به ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆریستی، تۆمه‌تبارکراون.